نوچەنێت.ههولێر:
وتەبێژی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی دەڵێت:” لە کاتی گەڕانەوەی حەیدەر شەشۆ داوای روونکردنەوەی لێدەکەین لەسەر ئەو راگەیەندراوەی کە بڵاوکراوەتەوە بۆ ئەوەی بۆمان روونبکاتەوە کە بە تەمای چییە”.
دوای ئهوهی ماوهیهك لهمهوبهر حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزەكانی پاراستنی شنگال و ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە راگەیێندراوێكدا باسی لە دامەزراندنی حیزبێك بەناوی ئێزدییەكان كرد.
لهوبارهیهوه لەتیف نێروەیی گوتەبێژی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بهرووداوی راگهیاندوه” تاوەکو حەیدەر شەشۆ لە ئەڵمانیا نەگەڕێتەوە و قسەی لەگەڵ نەکەین ناتوانین لەسەر ئەو لێدوانانەی هیچ هەڵوێستێکمان هەبێت و قسەی لەسەر بکەین،بەڵام وەک کادیرێکی یەکێتی سەفەری کردوە و لەوێش لەگەڵ کادیرانی یەکێتی پەیوەندی هەیە و ماوەیەکی دیکە دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان”.
نێروەیی دەشڵێت”خۆم هیچ پەیوەندییەکم لەگەڵیدا نەبووە لەم ماوەیە، بەڵام کادیرانی یەکێتی لەپەیوەندین لەگەڵیدا،ئەو خۆیشی باسی ئەوەی نەکردوە کە خۆی حیزب دادەمەزرێنێت، دەڵێت بۆ ئیزدییەکان واباشە کە قەوارەیەکی سیاسیان هەبێت بۆ ئەوەی خزمەتی خۆیان بکەن، بەڵام تا نەگەڕێتەوە ناتوانین قسەی لەسەر بکەین کە ئایا مەبەستیەتی ناوچەکەیان ببێتە پارێزگا، یان ئیدارەیەک بێت وەک گەرمیان و رانیە، یان حیزبێکی سیاسی دادەمەزرێنێت کە دەبێ بزانین ئایا خۆی دایدەمەزرێنێت یان پێیوایە کە ئیزدییەکان خۆیان ئەو کارە بکەن”.
سەبارەت بە هەڵوێستی یەکێتی لەئەگەری دروستکردنی حیزبێکی سیاسی لەلایەن حەیدەر شەشۆ، لەتیف نێروەیی وتی”ئێمە جارێ ناتوانین قسەی لەسەر بکەین بەڵام دڵنیام کە کاک حەیدەر هەر کادیری یەکێتییە و بڕیاری نەداوە لە یەکێتی جیاببێتەوە”.