نوچه نێت تایبه‌ت/ فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل
به‌رله‌وه‌ى بارزانى سه‌ردانى ئه‌مریكا بكات، راگه‌یاندنى عه‌ره‌بى كه‌وتنه نیشاندانى نیگه‌رانى له‌و سه‌ردانه‌ى بارزانى، بۆ ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك راپۆرت و هه‌واڵیان له‌باره‌ى نیازى بارزانى بڵاوكرده‌وه. زانیارییه‌كان هه‌ڵبه‌ستراو بن یان دزه‌كراو بن، خه‌ریكه هه‌ندێكیان به‌پێى رووداوه‌كان پشتڕاست ده‌كرێنه‌وه.
“بارزانى بۆ چاوى ڕه‌شى عه‌ره‌ب به‌شدار نییه؟”
كاتێك راگه‌یاندرا بارزانى سه‌ردانى ئه‌مریكا ده‌كات، یه‌كێك له سایته عه‌ره‌بییه‌كان ” الاخباریه” هه‌واڵێكى له‌باره‌ى ئه‌و سه‌ردانه بڵاوكرده‌وه. ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردبوو كه بارزانى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان سه‌رقاڵى دابه‌شكردنى عێراقه.
بەپێی رۆژنامەکە بۆ ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك سیناریۆ دانراوه ده‌بێت له ئه‌مریكا تاوتوێیان بكات، یه‌كێك له سیناریۆیه‌كان بریتى بوو له دوورخستنه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌و ناوچانه‌ى كه سوننه‌نشینن، باسى له‌وه‌ش كردبوو كه بارزانى و هه‌ندێك لایه‌نى سوننه ده‌یانه‌وێ رێكه‌وتنێك ئه‌نجام بده‌ن، به‌وه‌ى دواى گه‌ڕانه‌وه و رزگاركردنى ناوچه سوننیه‌كان هه‌رهه‌موویان بدرێته‌وه ده‌ست سوننه.
هه‌ر به هه‌واڵى رۆژنامه‌كه بارزانى و سوننه به هاوكارى ئه‌مریكا و سعودیا ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌دن. ده‌شیانه‌وێ بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و سیناریۆیه، حكومه‌تى عێراقى و خودى عه‌بادى به‌شداربێت.
هه‌ر له‌مانگى نیسانیش بوو كاتێك عه‌بادى سه‌ردانى ئه‌مریكا كرد، به‌پێى هه‌ندێك زانیارى عه‌بادى له‌هه‌ندێك له‌و زانیاریانه ئاگاداركراوه‌ته‌وه و پێشتریش عه‌بادى له‌هه‌ولێر بارزانى بینیوه. وەڵامی ئه‌و پرسیارەى ئایا عه‌بادى ده‌توانێ له‌و سیناریۆیه‌دا به‌شدار بێت؟ ره‌نگه ئاسان نه‌بێت. چونكه به‌شداربوونى عه‌بادى له‌و سیناریۆیه‌دا به‌ماناى ئه‌وه دێت سه‌رپێچى خواسته‌كانى ئێران ده‌كات و بۆ ئه‌مه‌ش ئێران بێ ده‌نگ نابێت.
به‌ڵام لەو هەواڵانەی لەو بارەیەوە بڵاوکرانەوە، لەهیچیاندا وەڵامی ئەو پرسیارە نەدرابوەوە کە ئاخۆ بۆچى بارزانى داكۆكى له سوننه‌كان ده‌كات؟ بۆیه مافى كه‌سێكى كورده ئه‌و ئیدیۆمه كوردییه به‌كار بهێنێ و بڵێ”بارزانى بۆ چاوى ره‌شى عه‌ره‌بى سوننه له‌و سیناریۆیه به‌شداره؟” هەندێ لەسیاسییەکانی کوردیش پێیان وابوو، کە بارزانی لەهەڵەدایە پشتیوانی عەرەبی سونییە دەکات، لێ ئەنجام بوونى پرۆژه یاساییه‌ك له كۆنگریسی ئەمریکا وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره دایه‌وه‌و دەرکەوت پشتیوانی بارزانی لەعەرەبی سوننە، بێ بنەما و لەسەر ئەساسی رق و عاتیفە نییە، هێندەی پرۆژەیەکی ستراتیژییە لەخزمەتی دۆزی میللەتەکەی.
“دووباره بوونه‌وه‌ى سیناریۆى حوسییه‌كان له عێراق”
ماوه‌یه‌كه هه‌ندێك له شرۆڤه‌كاران باس له‌وه ده‌كه‌ن، به‌دوور نازانرێ سیناریۆى حوسییه‌كان له عێراق دووباره بێته‌وه، ره‌نگه پرسیارى ئه‌وەش بكرێت چۆن دووبارە دەکرێتەوە؟ یەکێک لەو لێكدانه‌وانەی لەو بارەیەوە هەیە، ئەوەیە کە رەنگە مالیكى رۆڵى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح بگێڕێ و میلیشیا شیعه‌كانیش رولى حوسییه‌كان بگێڕن.
ئێستا زیاتر له 40 گروپى میلیشیاى شیعه له‌عێراق هه‌یه. كه سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كۆمه‌ك ده‌كرێن و مالیکی رۆڵی بەرچاوی هەیە تێیاندا، و هه‌رده‌م ده‌یه‌وێ كۆسپ بۆ عه‌بادى دروست بكات و خه‌ون به‌گێڕانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته لەدەستچووەكه‌ى ده‌بینى.
بۆیە به‌دوور نازانرێ مالیكى بۆ خستنى ده‌سه‌ڵاتى عه‌بادى، په‌نا بباته به‌ر كۆده‌تا. عه‌بادیش چ له‌لاى بارزانى گله‌یى له‌وه كردووه و له‌لاى ئه‌مریكییه‌كانیش داواى ئه‌وه‌ى كردووه، کەئاسانكارى بۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى سنوورێك بۆ ده‌سه‌ڵاتى مالیكى دابنێ.
جیا له‌و ئاماژانه ئه‌وانه‌ى ئه‌و بۆچونه‌یان هه‌یه( پێیانوایه له‌كاتێك ئێران مه‌ترسى ئه‌وه‌ى هه‌بێ، جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتى له عێراق له‌ده‌ست بچێت، ئه‌وا په‌نا بۆ سیناریۆی حوسییه‌كان ده‌بات) ئاماژه بۆ چه‌ندین لێدوان ده‌كه‌ن كه به‌راشكاوى به‌رپرسانى ئێران هۆشداریان داوه و هه‌ڕه‌شەیان كردووه، كه سیناریۆى یه‌مه‌ن له عێراق دووباره بكه‌ونه‌وه.
له‌و حاڵه‌ته‌دا ئەو پرسیارە دێتە ئارا ئاخۆ هه‌ڵوێستى ئه‌مریكا چى ده‌بێـت؟ ئه‌وان له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێن، نزیکە ئه‌مریكا هه‌مان ره‌فتار له به‌غد دووباره بكاته‌وه كه له سه‌نعاى یه‌مه‌ن ئه‌نجامى دا. به‌یانییه‌ك هه‌موو چه‌ك و جبه‌خانه و ئۆتۆمبیل و باڵوێزخانه به‌جێبهێڵێ. ئه‌مه‌ش به ئامانجى ئه‌وه‌ى هێز و نفوزى ئێران زیاتر له‌خۆى گه‌وره بكات و بیخاته داوه‌وه. هه‌موو ئه‌مانه پێشبینى كراون و له ئارادان. به‌ڵام دیسان پرسیارێک دروست دەبێت، کەوەیە ئایا ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌مریكا له‌مه‌دا چیی دەبێت؟، هەوڵ دەدەین لەخوارەوە وەڵامی ئەم پرسیارەش بدەینەوە.
” په‌ڕوباڵى ئێران به لێدانى میلیشیاكان ده‌كرێت”
ئه‌مڕۆ نفوزى ئێران له‌ناوچه‌كه له‌رێگاى میلیشیاكانه‌وه‌یه. ئه‌مه‌ش به ئاشكرا له لوبنان و عێراق و سوریا و یه‌مه‌ن ده‌رده‌كه‌وێت. كاتێك كار بۆ لێدانى ملیشیا ده‌كرێت، ئه‌وە ماناى ئه‌وه‌یه په‌ڕوباڵى ئێران له‌ناوچه‌كه ده‌كرێت. له‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌كرێت بگوترێت مه‌سه‌له‌كه ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به‌عێراقه‌وه. به‌ڵكو ئه‌وه‌ى له‌عێراق له‌داهاتوودا ئه‌نجام ده‌درێت ته‌نها دیمه‌نێكه له‌شانۆكه. ئه‌وه‌ى له‌رزگاركردنى تكریت روویدا زه‌نگێك بوو، هه‌موو لایه‌نه‌كانى له‌مه‌ترسى میلیشیاى شیعه ئاگادار كرده‌وه. بۆیه به‌دوور ده‌زانرێ ئه‌وه‌ى شیعه له تكریت ئه‌نجامى دا. له موسڵ و ناوچه‌كانى دیكه رێگه‌ى پێ بدرێت دووباره‌ى بكاته‌وه. ئه‌مه‌ش ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌و پڕۆژه بڕیاره‌یه كه له كۆنگرێسى ئه‌مریكى هه‌یه.
“پرۆژه بڕیاره‌كه‌ى كۆنگرێسى ئه‌مریكى”
به ئاشكرا له‌پڕۆژه بڕیاره‌كه‌دا هاتووه، كه ده‌بێت كۆمه‌كى بۆ میلیشیاى شیعه بوه‌ستێنرێت. ئه‌مه‌ش ده‌قى هه‌واڵێكە كه له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى پرۆژه‌ى بڕیاره‌كه هاتووه.” لیژنه‌ى هێزه چه‌كداره‌كان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا له 27 ى نیسانى 2015 پرۆژه یاسایه‌كى راگه‌یاندووه، كه رێگه بدرێت 715 ملیۆن دۆلار به‌و هێزانه بدرێت كه شه‌ڕ له‌دژى رێكخراوى تیرۆریستى داعش ده‌كه‌ن” هه‌روه‌ها هاتووه” پرۆژه‌كه له لایه‌ن سه‌رۆكى لیژنه‌كه ماك پورنبێرى پێشکه‌شكراوه. مه‌رجى ئه‌و داده‌نێك كه ده‌بێت حكومه‌تى مه‌ركه‌زى له به‌غدا رۆلێكى گه‌وره‌تر به كه‌مینه‌كان بدات، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مه‌لایه‌نى سیاسى بێته ئاراوه . سه‌ره‌راى ئه‌مه‌ش ده‌بێت یاساى حه‌ره‌س وه‌ته‌نى جێبه‌جێ بكرێت و كۆمه‌كى میلیشیا شیعه‌كان بوه‌ستێت. ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مه جێبه‌جێ نه‌كرێت له‌ماوه‌ى سێ مانگ ئه‌وا %75 له هاوكارییه‌كانى ئه‌مریكا بۆ به‌غدا ده‌وه‌ستێنرێت و له % 60 ى هاوكارییه‌كان راسته‌وخۆ بۆ كورد و سوننه ره‌وانه ده‌كرێت”.
“پڕۆژه یاسایه‌كى هاوشێوه‌ى كۆنگرێس له‌باره‌ى عێراق”
زۆرێك له‌و راپۆرته شیكارییانه‌ى كه له‌باره‌ى پرۆژه بڕیاره‌كه‌ى كۆنگرێسه‌وه ده‌دوێن, ئه‌و پڕۆژه‌یه به پلانه‌كه‌ى جۆن بایدن ده‌به‌ستنه‌وه كه‌چه‌ند جارێك باسى دابه‌شكردنى عێراقى كردووه. به‌ڵام له‌راستى دا ئه‌وه‌ى بایدن بریتى بوو له وتار و لێدوان. بۆیه راست ئه‌گه‌ر خواستى ئه‌وه هه‌بێت چاودێرى ئه‌و بڕیاره بكرێت. ئه‌وا ده‌كرێت ئه‌زمون له بڕیارێكى هاوشێوه وه‌ربگیرێت كه له‌باره‌ى عێراقه‌وه هه‌ر له‌كۆنگرێسه‌وه ده‌رچووه. ئه‌ویش بڕیارى ” رزگاركردنى عێراق ” بوو كه له خولى 105 كۆنگرێس له ساڵى 1998 له مانگى تشرینى یه‌كه‌م ده‌رچوو, ئه‌وكات ئیداره‌ى ئه‌مریكى به‌سه‌رۆكایه‌تى كلنتۆن بوو و سه‌رۆك كلینتۆن سه‌رى سوڕمابوو له بڕیاره‌كه. زۆربه‌ى دیموكراتییه‌كان و كۆمارییه‌كان ده‌نگیان به بڕیاره‌كه دا. دواتر ئه‌و بڕیاره له لایه‌ن كلینتۆنه‌وه ئیمزا كرا كه‌چى له‌كاتى سه‌رۆك بۆش جێبه‌جێ كرا، ئه‌مه‌ش له ساڵى 2003 بوو، واته پێنج ساڵى پێچوو. بۆیه به‌پێى ئه‌و ئه‌زمونه‌ى هه‌یه ناكرێت وا چاوه‌ڕوان بكرێت بڕیارێكى له‌مشێوه‌یه به‌په‌له جێبه‌جێ بكرێت. له‌وانه‌شه به‌پێچه‌وانه‌ش بێت.
“كاردانه‌وه‌كه چاوه‌ڕوانكراوه”
قسه‌كردن له‌سه‌ر كاردانه‌وه‌كان. له‌وكاته‌دا گرنگییه‌كى ئه‌وتۆى نییه. چونكه كاردانه‌وه‌كان هه‌موو چاوه‌ڕوانكراوه. بۆ نموونه كورد و سوننه پێشوازى له پڕوژه بڕیاره‌كه ده‌كه‌ن. شیعه ره‌تى ده‌كاته‌وه و هه‌ندێك له‌ناو په‌ڕله‌مان وه‌ڵامیان دایه‌وه و هه‌ندێك ده‌ستیان به‌هه‌ڕه‌شه‌كردووه. ئێرانیش سیناریۆى خۆى ده‌بێت وه‌ك پێشتر باسكرا، به‌دووریش نازانرێت زیاتر له سیناریۆیه‌كى هه‌بێت. ئه‌وه‌ى سه‌باره‌ت به‌كورده ئه‌وه‌یه. وروژاندنى بابه‌تێكى له‌م جۆره به‌ر له‌وه‌ى بارزانى سه‌ردانى ئه‌مریكا بكات، زه‌مینه‌یه‌كى له‌باره. به‌ڵام باجه‌كه‌ى چى ده‌بێت و كورد چۆن به‌شدارى ئه‌م سیناریۆیانه ده‌كات كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێكرد؟
ئه‌مه بۆ رۆژانى داهاتوودا ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه كورد یاریزانێكى سه‌ره‌كى ناو سیناریۆكانه و بڕیاره‌كه‌ش له‌به‌رژوه‌ندى كورد ده‌بێت و به‌دڵنیایى وه‌ك شیعه‌كان هه‌ستى پێده‌كه‌ن یه‌كه‌م هه‌نگاوى دابه‌شكردنى عێراق ده‌بێت. به‌ڵام نازانرێت ئه‌و وڵاته‌ى كه ناوى عێراق بوو سه‌د ساڵى ته‌مه‌نى ته‌واو ده‌كات یان به‌ر له‌مه دابه‌ش ده‌كرێت؟!