نوچەنێت.هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم،ده‌ڵێت، ئێمه هه‌تا ئه‌و ساته‌وه‌خته‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی كورددا بێت به‌شێكین له عیراق هه‌ر كاتێكیش بارودۆخی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی له‌بار بێت بڕیار له چاره‌نوسی خۆمان ده‌ده‌ین.
به‌پێ راگه‌یه‌نراوێكی كۆبونه‌وه‌كوه،ئه‌مڕۆ 1-5-2015 كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چاوی كه‌وت به شیروان وائیلی راوێژكاری ئه‌منی سه‌رۆك كۆماری عیراق و ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی عیراق.
له دیدارێكدا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی و ئابوری و عیراق كرد، سه‌ره‌تا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و رێكه‌وتنه ئابورییه‌ی له بواری نه‌وتدا كراوه كرد‌و وتی: ئه‌وه هه‌نگاوێكی ئیجابیه و زۆربه‌ی كێشه‌و ناكۆكییه‌كانی چاره‌سه‌ر كرد و خزمه‌تێكی زۆریش به‌خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ وتیشی:ئێمه هه‌تا ئه‌و ساته‌وه‌خته‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی كورددا بێت به‌شێكین له عیراق هه‌ر كاتێكیش بارودۆخی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی له‌بار بێت بڕیار له چاره‌نوسی خۆمان ده‌ده‌ین، مافی بڕیاردانی چاره‌نوسیش بۆ هه‌موو گه‌لێكی خاوه‌ن مێژوو و خاك ره‌وایه و سه‌رجه‌م ئازادیخوازانی جیهانیش پشتیوانیمان ده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه شیروان وائیل رۆڵی كۆسره‌ت ره‌سوڵی به‌رز نرخاند له سه‌رپه‌رشتی كردنی جه‌نگی دژه‌تیرۆر و جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی به‌سه‌ركرده‌یه‌كی مێژوویی گه‌لی كورد له قه‌ڵه‌مدا و هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غداد و هه‌ولێر پێیشكه‌وتنی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێ.