پارتی: لێدوانەکەی پارێزگاری کەرکووک دژ بە خواستی نەتەوەی کوردە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

بەرپرسی لقی پارتی لە کەرکووک دەڵێت، ھەر کەسێک داوا بکات کەرکووک بکرێتە ھەرێمی سەربەخۆ ھیچ جیاوازییەکی لەگەڵ عەربە شۆفینیەکاندا نییە، چونکە ئەوانیش ھەمان داواکارییان ھەیە.

بەرپرسی لقی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک (محەمەد کەمال) بە ماڵپەڕی فەرمیی حیزبه‌كه‌ی ڕاگەیاندوه‌” لێدوانی پارێزگاری کەرکووک لەبارەی ئەوەی ئەگەر بوودجەی ئەوان لەلایەن بەغداوە ڕەوانە نەکرێت، کەرکووک دەکەنە ھەرێمێکی تایبەت، ئەمەش دژ بە خواستی نەتەوەی کوردە و، تەنانەت حزبەکەی خۆشی لەگەڵ ئەوەدا نییە، چونکە کەرکووک کوردستانییە”.

وتیشی”بەپێی یاسا ئەگەر کەرکووک بکرێتە ھەرێمێکی سەربەخۆ ناتوانێت بگەڕێتەوە سەر ھەرێمی کوردستان، بۆیە ئەمە ھەڵەیە و، کارێکی خراپە و گۆڕینی یاساکانی ئاسان نییە و، بە دەستی من و، ئەو نیە، بۆیە کورد سەدان ساڵە لەپێناو کەرکووکدا خەبات دەکات و، ھەمیشە گفتوگۆی شۆڕەشەکانی کورد لەگەڵ بەغدا لەسەر کەرکووک تێک چووە، بۆیە ناکرێت ھەروا دەست لەسەر کەرکووک ھەڵگرین و، بکەینە ھەرێمێکی سەربەخۆ”.

لەچەند رۆژی رابردوو نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك، لەلێدوانێكدا رایگەیاند ئەگەر بەغدا بەشە بودجەی كەركوك رەوانەكات، ئەوە هەوڵدەدەن بۆ ئەوەی بیكەنە هەرێمی سەربەخۆ.

له‌باره‌ی ئه‌م قسه‌ی پارێزگاری كه‌ركوكیش بەرپرسی لقی پارتی) ڕوونی کردەوە، ئەم داواکارییە ھی عەرەبە شۆفینییەکانە و، ئەگەر ھەر کەسێک ئەو داواکارییە بکات ھیچ جیاوازییەکی لەگەڵ ئەو عەرەبانەدا نییە، بۆیە ئەگەر ئەو داواکارییەشی کردبێت پێویستە لێی پەشیمان بێتەوە.”

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com