نوچەنێت.هه‌ولێر:
هێزی پێشمه‌رگه له‌شه‌نگال، هێرشێكی چەکدارانی داعش تێكده‌شكێنن و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانیش مۆڵگه‌كانی داعش له‌ناو قه‌زاكه ده‌كه‌نه ئامانج.
عه‌قید عیسا زێوه‌یی, به‌رپرسی میحوه‌ری شه‌نگالی هێزی پێشمه‌رگه به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ هەینی سەعات (8:40) خولەک، تیرۆریستانی داعش له‌ناوه‌ندی قه‌زای شه‌نگاله‌وه هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌و بۆ ماوه‌ی (40) خوله‌ك شه‌ڕو پێكدادان به‌رده‌وام بو.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە له‌و شه‌ڕه‌دا هێزی پێشمه‌رگه هێرشی چەکدارانی داعشیان تێكشكاند‌و زیانی زۆریان به تیرۆریستان گەیاندوە.
بەوتەی ئەو فەرماندە سەربازییە، هەر ئەمڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان چوار جار له ناوچه‌ی نه‌سری له قه‌زای شه‌نگال مۆڵگه‌و سه‌نگه‌ره‌كانی داعشیان كردۆته ئامانج و به‌هۆیه‌وه دەیان چەکدار كوژراو و برینداربون.