بارزانى كۆته‌كه‌ى شكاند و تاڵه‌بانى هێنایه ده‌نگ!
نوچه نێت تایبه‌ت/ فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل
دواى چه‌ند كاتژمێرێك له‌ته‌واوبوونى سه‌ردانه‌كه‌ى بارزانى بۆ لاى تاڵه‌بانى، سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم راگه‌یاندراوێكى له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه بڵاوكرده‌وه. ئه‌وه‌ى تێبینى ده‌كرێت ناوه‌ڕۆكى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم جیاوازه له‌وه‌ى راگه‌یاندراوێكى ئاسایى بێت. چونكه یه‌ك ئاماژه‌ى تێدایه، کەپێشتر له‌هەواڵ و راگەیەنراوی ئەو سه‌ردانانه‌دا نه‌بووه كه بۆلاى تاڵه‌بانى ئه‌نجام دراوه. جا ئه‌و سه‌ردانانه بارزانى ئه‌نجامى دابێت یان سیاسه‌تمه‌دارانى دیكه.
بۆیه ده‌گوترێت ئه‌و سه‌ردانه گرنگى تایبه‌تى خۆى هه‌بوو، چه‌ند ئاماژه‌یه‌كیش وا ده‌كات بگوترێت بارزانى له‌و قۆناغه‌دا لەگەڵ راگەیاندنی پێویستى هەبوونی تاڵه‌بانی و خوێندنه‌وه‌ى مێژووى سیاسى ئه‌و سه‌ركرده‌یه، ده‌یه‌وێ وه‌ڵامى ئه‌و كه‌سانه‌ش بداته‌وه و كه‌ده‌یانه‌وێ گره‌و له‌سه‌ر نه‌مانى رۆڵى تاڵه‌بانى بكه‌ن لەگۆڕەپانەکەدا.
بارزانى و تاڵه‌بانى دواین سه‌ركرده‌ى نوخبه‌كه
له‌هه‌موو قۆناغه‌كان، به قۆناغى جه‌نگ و ئاشییه‌وه تێگه‌یشتنێك له‌نێوان تاڵه‌بانى وبارزانیدا هه‌بووه. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات له زۆر حاڵه‌تدا له سه‌ركردایه‌تىکردنی كوردى وه‌ك ته‌واوكه‌رى یه‌كتر ده‌ربكه‌ون نه‌وه‌ك دژه‌یه‌ك بن. سه‌ره‌راى جیاكارییه‌كانیش چه‌ندین خاڵى هاوبه‌ش له‌نێوانیان دا هه‌یه. ئه‌وان له‌یه‌ك حزب گه‌وره بوون و له‌یه‌ك قۆناغى سیاسى كوردیشدا په‌روه‌رده‌بوون و له‌ژێر كاریگه‌رى یه‌ك نوخبه‌ى سیاسى كوردی دابوون، کەئه‌ویش نوخبه‌ى په‌نجاكان و شه‌سته‌كان بوون. ئه‌و نوخبه‌یه‌ی شۆڕشى كوردىش له‌مێژووى سیاسى كوردیدا دانسقه بوون، هه‌رچه‌ند له‌رووى چینایه‌تى و ئاستى رۆشنبیرییه‌وه جیاوازیان له‌نێوان دابووه، ئه‌و نوخه‌به‌یه‌ى میر كامه‌ران به‌درخان و عیسمه‌ت شه‌ریف وانلى و برایم ئه‌حمه‌د و هه‌مزه عه‌بدوڵڵا بوون.
له دیوێكى دیكه‌ش له‌چه‌ندین خانه‌دانى فیوداڵى كوردى تێداهەبووه. ئه‌مه سه‌ره‌راى بوونى بارزانى كه كاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌ردوولا هه‌بووه. هه‌موو به‌و به‌رزونزمییه‌ى كه شۆڕشى كوردى و جوڵانه‌وه‌كانى له‌نیوه‌ى دووه‌مى سه‌ده‌مى بیسته‌م به‌خۆیه‌وه بنیوه. جه‌لال تاڵه‌بانى و بارزانى تێدا بووه. بۆیه سه‌یر نابێت ئه‌گه‌ر بارزانى و تاڵه‌بانى له‌حاڵه‌تى دوژمنایه‌تى یه‌كتریشدا، دوژمنى دادپه‌روه‌ر بوبن بەرانبەر یه‌ك. رێز بۆ یه‌كتر دابنێن و له دوژمنایه‌تى یه‌كتر تێبگه‌ن. ئه‌مه‌یه خاڵى ته‌واوكه‌رى نێوانیان، هه‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش بوو له‌یه‌كه‌م دانیشتنى هاوبه‌شى په‌ڕله‌مان خۆیان پاڵپشتیى یه‌كتریان كرد و له‌شه‌ڕى ناوخۆ خۆیان به بێگوناهترین كه‌س دانا.
كراسه‌كه‌ى تاڵه‌بانى و كاره‌كته‌ره‌كانى ناو یه‌كێتى
له‌ئه‌ده‌بیاتى سیاسى میسرى زۆرجار زاراوه‌ى” كراسه‌كه‌ى عه‌بدولناسر ” بەکاردێت، بۆ نموونه ده‌گوترێت فلان كه‌س كراسه‌كه‌ى عه‌بدولناسرى پۆشیوه. مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه فڵان حزب ده‌یه‌وێ خۆى به سلوكى سیاسى سه‌رۆكى كۆچكردوو جه‌مال عه‌بدولناسردا هەڵواسێت. له مێژووى عه‌ره‌بی ئیسلامیش زۆرجار زاراوه‌ى “كراسه‌كه‌ى عوسمان ” به‌كاردێت. ره‌نگه جیاكار له‌مه‌به‌ستى به‌كارهێنانى ئه‌و دوو زاراوه‌یه هه‌بێت. به‌ڵام سه‌باره‌ت به تاڵه‌بانى كه هێشتا زیندووه زۆركه‌س ده‌یانویست كراسه‌كه‌ى ئه‌و وه‌ك كراسه‌كه‌ى عه‌بدولناسر به‌كاربهێنن. نزیكترین كه‌سیش له‌خۆى ئیستغلالى ئه‌و هه‌ڵوێسته دژواره‌ى تاڵه‌بانیان كردبوو. ته‌نانه‌ت دواجار چه‌ند ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى ئه‌و حزبه، بۆ سه‌رخستنى بۆچوونه‌كانى خۆیان په‌نایان ده‌برده‌به‌ر هه‌ندێك قسه، گوایه تاڵه‌بانى كردوویه‌تى، بۆ نموونه یه‌كێكیان له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى وتبووى” تاڵه‌بانى به‌ر له‌نه‌خۆشى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابووه سیسته‌مى سیاسى كوردستانى په‌ڕله‌مانى بێت”. ده‌یان نموونه‌ى دیكه و ته‌نانه‌ت زۆرجار قیاده‌ى یه‌كێتى بۆ هێوركردنه‌وه‌ى ناوخۆى یه‌كێتى، هه‌واڵى ته‌ندروستى مام جه‌لالیان به‌كارهێناوه، له ده‌نگدانیش وێنه‌ى مام جه‌لالیان به‌كارهێناوه، ئه‌و كاته‌ى كه له خراپترین بارودۆخى ته‌ندروستى دابوو.
بارزانى كۆته‌كه‌ى ده‌وروبه‌رى تاڵه‌بانى ده‌شكێنێ
له‌وه‌ته‌ى تاڵه‌بانى نه‌خۆش كه‌وتووه و له‌وه‌ته‌ى له‌ئه‌ڵمانیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان. ئه‌وانه‌ى سه‌ردانیان كردووه و جگه له خۆشحاڵى ده‌ربڕین و جگه له یاده‌وه‌رى باسى ئه‌وه نه‌كراوه ئایا تاڵه‌بانى ئاگادارى بابه‌ته سیاسیه‌كانه یان نا؟ ئایا ده‌وروبه‌رى تاڵه‌بانى بۆ را‌گرتن و پاراستنى ته‌ندروستى ئه‌و بابه‌ته سیاسیه‌كان به‌و ده‌گه‌ینن یان نا. به‌ر له‌وه‌ى بگه‌ڕێته‌وه‌ش زانیارییه‌كان له‌مه خراپ تر بووه، ته‌نها ده‌یانگوت” قسه‌ى كرد و پێكه‌نى و زه‌رده‌خه‌نه ده‌كات، شتى له‌م جۆره” به‌ڵام له‌دوایین سه‌ردانى بارزانى بۆ یه‌كه‌مجار جارێکی تر بۆچوونى سیاسی تاڵه‌بانى ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش به‌پێى راگه‌یاندراوى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، كه تێیدا هاتووه” لە بەرانبەردا، سەرۆك مام جەلال دڵخۆشیی خۆی بەو پێشكەوتنە مەیدانیانەی كە سەرۆك بارزانی ئاماژەی بۆكرد، دەربڕی، و هاوكات خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ ئەمریكا، دەربڕی”.
له‌و سه‌ردانه‌ی بارزانی دا بۆ لای تاڵەبانی، چه‌ندین ئاماژه بۆ سیاسه‌تى بارزانى له‌مه‌ڕ تاڵه‌بانى ده‌خوێنرێته‌وه لەوانە:
– بارزانى نایه‌وێ رۆلى مێژوویى تاڵه‌بانى له‌بیر بكات. نایەوێ بڕیار‌و هەنگاوە هەستیارەکان مۆری تاڵەبانی هاوخەبات و هاوڕێ دێرینەکەشی پێوە نەبێت، بۆیه باسى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئه‌مریكا كردووه و به‌پێى هه‌ندێك زانیارى بارزانى به‌ڵێنیشى به‌تاڵه‌بانى داوه دواى سه‌ردانه‌كه‌شى بۆ ئه‌مریكا. تاڵه‌بانى له ده‌رئه‌نجامه‌كان ئاگادار بكاته‌وه و پێى رابگه‌ینێ. جگه له‌مه‌ش بارزانى باسى له رۆلى تاڵه‌بانى كردووه له ئێستادا ئه‌مه‌ش له‌راگه‌یاندراوه‌كه هاتووه” سەرۆك بارزانی وێڕای تەئكید كردنەوە لەسەر گرنگیی رۆڵی سەرۆك تاڵەبانی لە پێشهات و گۆڕانكارییەكاندا، ڕایگەیاند: بە تایبەت هاتووم بۆسلێمانی تا سەردانی جەنابتان بكەم و لە نزیكەوە هەواڵتان بپرسم، هاوكات بۆ ئەوەی بەڕێزتان ئاگاداربن چەند رۆژێكی تر لەسەر بانگهێشتێکی فەرمیی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، سەردانی ئەو وڵاتە دەكەم”.
– بارزانى مەبەستیەتی وه‌ڵامى ئه‌و تێگه‌یشتنه بداته‌وه كه پێیانوابوو، رۆڵى تاڵه‌بانى ته‌واو بووه. به‌تایبه‌تى كه‌سانێك له‌ناو گۆڕان و یه‌كێتى به‌و تێگه‌یشتنه كاریان كردووه‌و پێیان وابوو، جێگای چۆڵی تاڵەبانی بەوان پڕدەکرێتەوە. رەنگە بەم هەنگاوەش کەبارزانی تا ئێستاش بۆ راوێژ لەسەر پرسە هەستیارەکان بۆ تاڵەبانی دەگەڕێتەوە، بێ هیوایی ڕویان تێبکات و توش بە رەدفعلی سیاسی ببن، بەرانبەر بەبارزانی و بە حزبەکەی.
– بارزانی دەیەوێ لەم قۆناغە هەستیارو راگوزەری کوردستاندا، رێگە بەدروست بوونی پێنەزانین بۆ رۆڵ و پێگەو خەبات و تێکۆشانی تاڵەبانی دروست نەبێت لەکوردستان.
هەروەها بارزانی خۆیشى پێویستى به‌وه هه‌یه، له‌هه‌نگاوه‌كانى داهاتووى دا” هاوڕێی نه‌یاره‌كه‌ى” له‌گه‌ڵ بێت و ته‌نیا نه‌بێت.