نوچه نێت
له‌میانه‌ى دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسالارى به‌ریتانیا پاڵپشتى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ـی 4ـی 2015 لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ڕیچارد باڕۆنز سوپاسالاری بریتانیا و شاندێكی یاوەری كرد. به‌پێى هه‌واڵێكى سایتى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان “لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و هەروەها بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان تاوتوێ كرا، بیروڕایش سەبارەت بە پڕۆسەی ئازادكردنی موسل و قۆناغی دوای ئازادكردنی موسل و ئامادەكارییەكانی هێزەكانی عێراقی بۆ ئازادكردنی ناوچەكانی ژێر دەستەڵاتی داعش ئاڵوگۆڕ كرا”.
له‌به‌شێكى دیكه‌ى هه‌واڵه‌كه هاتووه” لەم كۆبوونەوەیەدا سوپاسالاری بریتانیا پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگە لە هەموو قۆناغ و دۆخێك‌دا دووپات كردەوە”.
به‌ریتانیا پاڵپشتى خۆى بۆ كورد دووپات ده‌كاته‌وه
0
Share.