نوچه نێت
لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجام دا سه‌باره‌ت به‌وانه‌ى كه فه‌رمانبه‌رى دوو موچه‌یین و به‌پێى پرۆژه بڕیاره‌كه 60 رۆژ ده‌فره‌تى خۆ ئاشكراكردنیان پێ ده‌درێت، ئه‌گینا دواى ئه‌و به‌رواره سزا ده‌درێن.
به‌پێى هه‌واڵێك له 28/4/2015 لیژنه‌ى دارایى و كاروباری ئابوورى و وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مانی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیى عیزه‌ت سابیر سه‌رۆكى لیژنه و ئاماده‌بوونى جێگر و بڕیارده‌ر و ته‌واوی ئه‌ندامانی و راوێژكارانى لیژنه‌كه له هۆڵی لیژنه له ته‌لارى په‌رله‌مان كۆبۆوه.
عیزه‌ت سابر سه‌رۆكى لیژنه‌كه به سایتى په‌رله‌مانى كوردستانى راگه‌یاندووه”ته‌وه‌رى یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به پڕۆژه بڕیارێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه دوو مووچه‌یان هه‌یه و ده‌بێت له ماوه‌یه‌كى دیاریكراودا كه له شه‌ست رۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ى، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى دوو مووچه له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن و مووچه‌یه‌كیان نایاساییه بچن ئیعلانى بكه‌ن تا ئه‌و به‌رواره له‌دواى ئه‌و به‌رواره‌وه گه‌ر ئیعلانیان نه‌كرد سزا بدرێن و ئه‌وه‌ى كه وه‌ریان گرتووه لێیان وه‌ربگیرێته‌وه به رێژه‌ى له سه‌دا بیستى مووچه‌كه‌یان”.