نوچه نێت
فوئاد حوسێن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم به‌شێك له‌ناوه‌ڕۆكى نامه‌یه‌كى بارزانى بۆ باراك ئۆباماى سه‌رۆكى ئه‌مریكا ئاشكرا ده‌كات.
فوئاد حوسێن له لێدوانێكى بۆ كه‌ناڵى رووداو ده‌ڵێ” ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆك نامه‌یه‌كى بۆ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ناردووه” قسه‌كانى فوئاد حوسێن له‌كاتێك دێت كه ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى هه‌یه ئه‌مجاره بارزانى له‌سه‌ردانه‌كه‌ى دا باسى ده‌وڵه‌تى كورد بۆ ئه‌مریكییه‌كان بكات. سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمیش ئه‌مه به‌دوور نازانێ. هه‌ر بۆیه نموونه‌ى نامه‌كه ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێ” له‌نامه‌كه باسى بارودۆخى هه‌رێمه‌كه‌ى كردبوو، بۆیه بابه‌تى ده‌وڵه‌تى كوردی بابه‌تێكى نوێ نییه”.