نوچه نێت
نووسه‌رێكى عه‌ره‌ب وتارێكى به‌ناوى” بۆچى بارزانى و بۆچى ئێستا؟” له‌سایتى ئیلاف نووسیوه و داكۆكى له بارزانى ده‌كات و داوا له‌كورد ده‌كات جارێ واز له‌بابه‌تی گۆڕینى بارزانى بهێنن و ده‌شڵێ” ئه‌وانه‌ى داواى لادانى بارزانى ده‌كه‌ن دووجۆرن”.
نووسه‌رێكى عه‌ره‌ب به‌ناوى عومه‌رخه‌تیب ده‌ڵێ” به‌ر له چه‌ند رۆژێك هه‌واڵێكم خوێنده‌وه تووشى سه‌رسوڕمانى كردم. له‌ناوه‌رۆكه‌كه‌ى نه‌گه‌یشتم ئه‌ویش ئه‌وه‌یه برایانى كورد له‌عێراق ده‌یانه‌وێ بارزانى بڕوات و به دیموكراسى كه‌سێكى دیكه له‌شوێنى ئه‌و دابنێن. … گوایه كوردستان به‌مه ده‌بێته فیردۆس و رووبار و دارستان وه‌ك ئه‌وه‌ى له ئه‌فسانه‌كان باسى ده‌كه‌ن”. دواتر نووه‌سه‌ره عه‌ره‌به‌كه دواتر باس له خه‌باتى بارزانى ده‌كات هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ى منداڵ بووه له‌گه‌ڵ باوكى بووه تا ده‌گاته ئه‌و قۆناغه‌ى كه كوردستانى ئاودان كردۆته‌وه و هه‌ولێرى كردۆته شوێنى ئارامى و گه‌شتیارى دواتریش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و نایه‌وێ خه‌ڵكى له‌داواكردنى دیموكراسى بێ ئومێد بكات. به‌ڵام پێیوایه ئێستا كاتى ئه‌وه نییه ئه‌و بابه‌ته چونكه كوردستان قۆناغه‌كه‌ى هه‌ستیاره.
ئه‌و له‌كۆتایى وتاره‌كه‌ى دا پێیوایه ئه‌وانه‌ى داواى گۆڕینى بارزانى ده‌كه‌ن دوو جۆرن، به‌ر له‌وه‌ش داوا له‌خه‌ڵكى كوردستان ده‌كات دان به‌خۆیان بگرن و ده‌شڵێ” ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێ بارزانى بگۆڕن دوو جۆڕن یه‌كه‌میان پیلانگێرن پاره‌یان له‌وڵاتى دراوسێ وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ى بارزانى لابده‌ن، ئه‌و جۆره نایانه‌وێ كه‌سێكى شه‌ریف حوكمڕانیان بكات. جۆرى دووه‌م كوردى ساده‌ن ئه‌وانه‌ن به‌ده‌ست چه‌ندین كێشه‌ى ئابوورى ده‌ناڵێنن و ناشزانن رۆیشتنى بارزانى كێشه‌كانیان زیاتر ده‌كات. باوه‌ڕم پێ بكه‌ن. وانه‌كان له‌عێراق و لیبیا و یه‌مه‌ن وه‌ربگرن. من بۆ دیكتاتۆى لیبیا و سوریا ناگریم و حاشا بارزانیش دیكتاتۆر نییه. به‌ڵكو پیاوى قۆناغه‌كه‌یه و كوردستان به‌و له‌قۆناغه‌كه ده‌ربازى ده‌بێت نه‌وه‌ك به كه‌سێكى دیكه. بۆیه ئه‌وه‌ى كوردستانى خۆش ده‌وێت نزاى ئه‌وه‌ى بكات بارزانى ساغ و ته‌ندروست بێت تا كوردستان قورسترین قۆناغى له‌مێژووى كۆن و نوێ‌دا تێپه‌ڕ بكات”.
نووسه‌رێكى عه‌ره‌ب : ئه‌وانه‌ى داواى لادانى بارزانى ده‌كه‌ن یان هه‌ژارن یان پاره‌یان له‌وڵاتى دراوسێ وه‌رگرتووه
0
Share.