نوچەنێت.ههولێر:
حكومەتی هەرێم زەوی دەداتە خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش و پەرلەمانتارێكیش دەڵێت،لەسەر ئەوە رێكەوتوین دەبێت هاوكاریی دیكەشیان پێشكەش بكرێت.
عەلی حەمە ساڵح،پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بە (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگەیاندوە”لەگەڵ حکومەتدا کۆبوینەتەوە و داوامانکردوە بۆ هەر ماڵە شەهیدێکی شەڕی داعش خانویەکی شایستەیان بۆ دروست بکرێت،بەڵام حکومەت رایگەیاندوە بەهۆی قەیرانی داراییەوە ناتوانن لەم کاتەدا ئەو کارە بکەن“.
وتیشی”دواجار پێشنیاری دوەممان کردوە کە پێدانى پارچە زەویە بە کەسوکارى شەهیدان بەپێى شوێنی نیشتەجیبونیان،جگە لەوەش لەگەڵ سەرمایەداران و دەوڵەمەنداندا قسەمان کردوە بۆ دروستکردنی خانو بۆ بنەماڵەی شەهیدان و دەیان دەوڵەمەند و سەرمایەداریش بە خۆشحاڵیەوە ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ ئەو کارە“.