نوچەنێت.تایبەت:
عهلى عهونى ئهندامى سهركردایهتى پارتى له لێدوانێكى تایبهت به نوچه نێت باس لهئامانجى سهردانهكهى بارزانى بۆ ئهمریكا دهكات و دهڵێ ” بارزانى دهیهوێ گرنتیهك له له ئهمریكا وهربگرێت
بە مەبەستی تاوتوێكردن و ئاڵۆگۆڕكردنی بیروڕا لەبارەی شەڕی تیرۆریستانی داعش و سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هەروەها بارودۆخی سیاسیی كوردستان و عێراق و كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پڕچەكردنی هێزی پیشمەرگە لەلایەن ئەمریكاوە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان،سەردانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەكات و لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتەش كۆدەبێتەوە.
لەبارەی گرنگی سەردانەكەی بارزانی بۆ ئەمریكا،عهلی عهونی ئهندامی ئهنجوومهنی سهركردایهتی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدانێكی تایبهت بهنوچهنێت وتی”ئەم سەردانی سەرۆك بارزانی گرنگی زۆری هەیە چونكە ئهمرێكا رۆڵێكی گرنگ و جدی له رۆژ ههڵاتی ناوهڕاست دهگێڕێت ئهوهنییه كه ئێمه تهسهوڕدهكهین كه ههموو نیزامی لهدهست دانیه،بۆیه بۆ پاراستی وجودی میللهتی كورد كه گهلێكی بێ پشت و پهنایه و قوربانێكی زۆری داوه بۆ پاراستی فرهرهنگی نەتەوەیی و دینی، هەروەها بۆ خۆشی بوەتە قوربانی،بۆ ئهوهی گرهنتێك وهربگرین لهئهمهریكا و ئهوروپا بۆ ئهوهی ئهوكارهساتەی داعش كردی دوبارە نەبێتەوە،هەروەها ئەو كارەساتەی سەدام لە ئەنفال كردی و هەروەها ئەو كارەساتانەی لەسەدەی رابردو بەسەری هاتوە دوبارە نەبنەوە“.
بەقسەی عەلی عەونی”خاڵێكی تر ئەوەیە ئەو وەزعەی ئێمە وەكو كورد لەگەڵ حكومەتی عێراقی هەمانە دەبێت ئەمریكا گرنتی بدات،خەریكە وەكو وەختی خۆی لێدێتەوە كاتێك كە بەریتانیا دەوڵەتی عێراقی دروست كرد ئەوەبوو كەمافی كورد بدات بەڵام دەوڵەتی عێراق هیچی نەدا و زمان و جودی كوردی قەدەغە كرد،ئەمەریكاش حكومەتێكی وای لە عێراق دروست كرد بەڵام حكومەتی مەركەزی بەرە بەرە پاشەكشە دەكات لەهەموو بەڵێنەكانی،هەموو ئەو گیر و گرفتانەی كە هەمان بووە لەگەڵ عێراق و چارەسەر نەكراون بارزانی لەكۆبونەوەكانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریكا باسیان دەكات“.
پرسێكی تری سەردانەكەی بارزانی پڕچەك كردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستانە لەلایەن ئەمریكاوە،ئەندامەكەی سەركردایەتی پارتیش بۆ ئەمە دەڵێت”خاڵێكی تر بەدەستهێنانی چەكی پێشكەوتووە بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆ ئەوەی بتوانێت بەرگری لەخەڵك و وڵاتی خۆی پێبكات لەبەرامبەر ئەو هێرشانەی لەلایەن داعشەوە دەیكرێتە سەر“.
ناوبراو ئەوەشی ئاشكراكرد كە”دەبێت كورد هەموو ئەو رێگایانە بدۆزێتەوە بۆ بەدەستهێنانی دۆست و هەروەها زەختی خۆمان لەسەر ئەمریكا و ئەوروپا بكەین ئەگەر نەمان توانی دەوڵەتی ئەمریكا ئیقناع بكەین دەبێت لۆبی دروست بكەین لەوناو دەوڵەتی ئەمریكا بۆ ئەوەی چەك بەدەست بهێنین هەتا ئیستا ئەمریكا چەكی نەداوە بەڵام ئومێد دەكەین ئەمجارەو لەم سەفەرەی بارزانی دا چەكمان پێبدات“.
پرسی سەربەخۆیی و دەوڵەتی كوردی تەوەرەیەكی تری گفتوگۆكانی بارزانی دەبێت لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا،لەوبارەوە عەونی وتی”سەربەخۆی كوردستان هەموو كاتێك لەسەر مێزی سەرۆك بارزانی دایە و لە دوا كۆبونەوەش باسی ئەوەمان كردووە هەرگیز دەستبەرداری بەدەستهێنانی مافی سەربەخۆیی نابین،ئەوەی ئێمە بەدوایدا دەگەڕێن دەمانەویت شتەكە بەئاشتی بێت و قوربانی زیاتر نەدەین،جەنابی سەرۆك ئەوەش لەكۆبونەوەكانی تەرح دەكات بۆ ئەوەی كە ئێمە چ رێگایە بگرینە بەر چونكە دەوڵەتی عێراق حەساری خستوەتە سەر گەلی خۆی لەكاتێكدا ئێمە بەشێكین لەوان و لە ژێر حەسار داین،عێراق ئامادە نیییە ئەو چەكەی دەیدات بەجەیشی خۆی هەمان ئەو چەك زیاتر نا بیداتە پێشمەرگە چونكە ئێمەش هەر شەڕی داعش دەكەین لەوەدا ئیمە مافی خۆمانە داوای سەربەخۆی و چەك بكەین“.