نوچەنێت.هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی زوممار دەڵێت،حكومه‌تی هه‌رێم شه‌و و رۆژی كردووه‌ته یه‌ك بۆ خزمه‌تكردنی ناوچه ئازادبووه‌كان و زیاتر له 95% خه‌ڵكی زوممار گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
(موزاحم سه‌عدوون) به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی زوممار بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمی راگەیاندوە”زیاتر له 95% خه‌ڵكی زوممار گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان، ئه‌وانی تا ئێستایش نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، زۆربه‌ی عه‌ره‌ب بوونه و له‌گه‌ڵ رزگاركردنی زوممار له‌گه‌ڵ داعش چوونه“.
وتیشی”ئاو و كاره‌با بۆ زوممار هاتووه و هه‌موو فه‌رمانگه حكوومییه‌كان له ناوچه‌كه ده‌ستیان به كار كردووه؛
هاووڵاتیان رۆژانه ژیانی ئاسایی ده‌بەنه سه‌ر و به‌رده‌وامن له كاركردن،دوای ڕزگارکردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ناوچه‌كه ده‌پارێزن و له رووی ئه‌منییەوە ته‌واو پارێزراوه و هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌منی له ناوچه‌كه نییه“.
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی زوممار ئاماژه‌یشی د”لە ماوەی داگیرکردنی ناوچەکە، داعش زیانێكی زۆری ماددی به خه‌ڵكی گه‌یاندووه و زیاتر له 500 خانووی تێكدابوو و، هەروەها زیانێكی زۆری به پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان گه‌یاندبوو، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێم، شه‌و و رۆژی كردبوویه یه‌ك بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه تا خه‌ڵكی ناوچه‌كه بگه‌ڕێنه‌وه؛ داواكاریشین له حكوومه‌تی عێراق هاوشێوەی حكوومه‌تی هه‌رێم هاوكاریی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بكات و، ده‌ستی ئاوه‌دانی بۆ ناوچه‌كه درێژ بكات“.