نوچەنێت.ههولێر:
شەوی رابردوو لە میحوەری مەخموور، رەشەبایەکی بەهێز هەڵیکرد و بەهۆیەوە 4 پێشمەرگە برینداربوون، یەکێک لە پێشمەرگەکانیش باری تەندروستی ناجێگیرە.
نەقیب محەممەد کۆڕەکی، لە فەرماندەیی پێشمەرگەی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند”شەوی رابردو لە میحوەری مەخموور و لە چیای قەرەچووغ کە رەبایەیەکی هێزی پێشمەرگەی لێیە، دوو کابینەی پێشمەرگە بە هۆی رەشەباوە کەوتوونەتە خوارەوە و 4 پێشمەرگە بریندار بوون و کابینەیەک پارچە پارچە بووە”.
سەبارەت بە رەوشی تەندروستی ئەو 4 پێشمەرگەیە نەقیب محەممەد کۆڕەکی گوتی”سێ کەسیان باری تەندروستییان جێگیرە، بەڵام پێشمەرگەیەک سەری تەقیوە و باری تەندروستی ناجێگیرە”.