بارزانی لەگەڵ کوردانی ئێزدی کۆ دەبێتەوە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە درێژەی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ پێکھاتە جیاوازەکانی کوردستاندا، ئەمڕۆ لەگەڵ کوردانی ئێزدیدا کۆدەبێتەوە و، فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگەیش دەڵێت، بارزانی ھەمیشە لە خەمی کۆی کورداندایە.

دوێنی چوارشەممە بە مەبەستی ئاگاداربوون لە كێشە و چۆنێتی ژیانی توركمانە ئاوارەكان و ژیانی كوردانی شەبەك و كێشە و پێداویستیی ئاوارەكان و ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا لەبارەی ئاییندەی ناوچەكانیان و تاوتوێكردنی هەڕەشەكانی داعش و ئاییندەی پێكەوەژیانی پێكهاتەكان مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كەسایەتییە توركمانەكانی دەڤەری تەلەعفەر و كەسایەتی و پیاوماقووڵانی كوردی شەبەكی دەشتی نەینەوا كۆبۆوە.

قاسم سمێر، کە فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگەیە لە شنگال و لە پێکهاتەی کوردانی ئێزدییە، بە ماڵپەری فەرمی پارتیی راگەیاندوە”ئەمڕۆ پێنج شەممە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کوردانی ئێزدیدا کۆ دەبێتەوە؛ دیارە مەبەست لەو کۆبوونەوەیەیش بۆ لە نزیکەوە گوێگرتنە لە داواکاریەکانیان، هەڵبەت (سەرۆک بارزانی) ھەمیشە لە خەمی کۆی کورداندا بووە و گوێی لە داواکاریەکانیان گرتوون”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com