نوچەنێت.هه‌ولێر:
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تونێلێكی تیرۆرستانی داعشیان له ناوسه‌نته‌ری شاری شه‌نگال ئاشكراكرد كه به‌نیازبوو له رێگه‌یه‌وه هێرش بكاته سه‌ر پێشمه‌رگه.
غه‌یاس سورچی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی به سایتی فەرمی حیزبەكەی راگه‌یاندوە”دوێنێ ئێواره 22-4-2015 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سه‌نته‌ری شاری شه‌نگال تونێلێكی تیرۆرستانی داعشيان ئاشكراكرد كه به‌نیازبوو له رێگه‌یه‌وه‌و له پشته‌وه هێرشبكاته سه‌ر پێشمه‌رگه“.
وتیشی”دوای ئاشكراكردنی ئه‌و تونێله پێشمه‌رگه و فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانانی لێ ئاگاداركرده‌وه‌و دوای بۆردومانكردنی به ته‌واوی تیرۆرسته‌كانی ناویه‌وه تونێله‌كه خاپوركرا“.
كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی ئاشكراشیكرد كه”دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان دوو شوێنی ستراتیژیی داعشیان له ناوسه‌نه‌ری شاری شه‌نگال خاپوركرد“.
وتیشی”دوای بۆردومانكردنی به ده‌یان تیرۆرست له‌و دوو شوێنه كوژراون“.