سایتێكى لوبنانى : بارزانی و ئەمریکا و سعودییە عێراق دابەش دەکەن

0

نوچه‌ نێت

بەپێی هەواڵی سایتێکی لوبنانی ئەمریکاو سعودییە و کوردستان، لەستراتژیەتێکدا کار بۆ دوورخستنەوەی حەشدی شەعبی دەکەن و لەئەنجامیشدا عێراق دابەش دەکەن.

سایتى (الخبر بریس) لوبنانى، كه‌ به‌ لەشێوەی بابه‌ته‌كانىدا وەک سایتێكى شیعه‌ دەردەکەوێت. هه‌واڵێكى بڵاوكردۆته‌وه‌ له‌و هه‌واڵه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، ئه‌مریكا و سعودیه‌ و مه‌سعود بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هه‌ندێك ره‌وتى سووننه‌ی عێراقی رێكه‌وتنێكیان له‌به‌ر ده‌ست دایه‌، به‌پێى رێكه‌وتنه‌كه‌ ئازادکردنی موسڵ دوادەکەوێت، تا رێکخستنی هێزە سوننەکان و دیاریکردنی ناوچەی سوننەی عێراق.
سایته‌كه‌ ده‌ڵێ ” بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و رێكه‌وتنه‌ بارزانى په‌یوه‌ندى به‌ حكومه‌تى مه‌ركه‌زى به‌غداوه‌ كردووه‌، پێی راگەیاندوون کە لەڕزگارکردنی موسڵدا نابێ هێزەکانی حەشدی شەعبی بەشداری بکەن،تەئکیدی لەوە کردۆتەوە، کە رزگاركردنى موسڵ ته‌نها له‌ده‌ست سوپاى عێراق و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و هه‌ندێك شاره‌زایى ئه‌مریكى و كۆمه‌ڵێك سه‌ربازى سوننەدا دەبێت”.

هەر بەپێی هەواڵی ئەو سایتە ئەو رێککەوتنەش “ستراتیژیه‌تێکی هاوبەشی ئه‌مریكى و سعودیەو هەرێمی کوردستانە، ئامانجى لێی نه‌هێشتنى داعشه‌ له‌ شانۆى سیاسى عێراقدا و دواتریش راده‌ستكردنى ناوچه‌ ئازادكراوه‌كانه‌ به‌ هێزە سوننه‌کان”.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ئامانجى سه‌ره‌کی ئەو ستراتیژییەتە دابه‌شكردنى عێراقه‌، و له‌كۆتایى هه‌واڵه‌كه‌شدا مه‌سعود بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان وا ناو دەبات، کە بەشداری سەرەکی ستراتیژەکەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com