ئاسایشی خاڵە سنووریەكانی نێوان هەرێم و ئێران توندوتۆڵتر دەكرێت

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
حكومەتی هەرێم و شاندێكی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبونەوەو بارزانیش جەختی لەسەر زیاتر بەهێزكردنی ئەو پەیوەندییانە كردەوە بە تایبەت لە ڕووی تۆكمەكردنی ئاسایشی خاڵە سنوورییەكانی نێوان هەردوولا و رێگریكردن لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراو كە لە سنوورەكان دروست ببێت.

ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە”دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2015/4/22 نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە بەڕێز سەردار قاسمی ڕەزایی فەرماندەی گشتی هێزەكانی پاسەوانیی سنووری كۆماری ئیسلامی ئێران و شاندێكی باڵای سەربازیی یاوەری كە لە فەرماندەكانی پاسەوانانی خاڵە سنوورییەكانی ئێران پێكهاتبوو و هەروەها هەریەك لە لیوا عەبدولكەریم فەرماندەی گشتی پاسەوانانی سنووری عێراق و لیوا شێركۆ فەرماندەی پاسەوانانی سنووری هەرێمی كوردستان، كرد“.

ماڵپەڕەكە رونیشیكردوەتەوە”لە دیدارێكدا شاندی میوان سوپاس و پێزانین و دڵخۆشی خۆیان بۆ دیداریان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەربڕی و دواتر زانیاری پێویستیان لەبارەی بارودۆخی خاڵە سنوورییەكانی نێوان عێراق و ئێران بە گشتی و بە تایبەت سنووری نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران دایە بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێم. هەروەها باسیان لە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و كۆماری ئیسلامی و زیاتر بەهێزكردن و توندوتۆڵكردنی ئەو پەیوەندییانە كرد بە تایبەت لە ڕووی زیاتر پاراستنی سنوورەكانی نێوان هەردوولا“.

لەبەرانبەریشدا”نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئەو سەردانەی شاندی باڵای فەرماندەیی پاسەوانیی سنووری كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد و باسی لە پەیوەندییە دێرین و تۆكمەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی كوردستان كرد و بە پەیوەندییەكی ئەرێنی و باشی وەسف كرد و جەختی لەسەر زیاتر بەهێزكردنی ئەو پەیوەندییانە كردەوە بە تایبەت لە ڕووی تۆكمەكردنی ئاسایشی خاڵە سنوورییەكانی نێوان هەردوولا و رێگریكردن لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراو كە لە سنوورەكان دروست ببێت. بۆ ئەم مەبەستەش پشتگیری تەواوی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ شاندی میوان دەربڕی“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com