نوچەنێت.تایبەت:
سەرۆكی لیستی بەرەی توركمان،ده‌ڵێت،په‌سندكردنی یاسای پاراستنی مافی پێكهاته‌كانی له كوردستان نمونه‌ی دیموكراسی هه‌رێمی كوردستانیش جوانتر ده‌كات.
پەرلەمانی كوردستان رۆژی سێشەممە 21/4/2015 پڕۆژه یاسای پاراستنی مافی پێكهاته‌كانی له هه‌رێمی كوردستان په‌سند كرد،وەك لە ماده‌ی یه‌كه‌می یاساكه‌ش هاتوە ئەم یاسایە تایبەتە بە(توركمان و كلدانی سریانی ئاشووری و ئه‌رمه‌ن) و كۆمه‌ڵه ئایین و ئاینزاكانی وه‌ك (مه‌سیحی و ئێزدی و سابیئه‌ی مه‌ندائی و كاكه‌یی و شه‌به‌ك و كوردی فه‌یلی و زه‌رده‌شتی و هی دیكه كه له كوردستانی عیراقدا ده‌ژین.
ئەم یاسایەش دەورێكی گرنگی دەبێت هەر وەكو سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانیش دوای په‌سه‌ندكردنی یاساكه وتی”په‌سه‌ندكردنی ئه‌م یاسایه هه‌نگاوێكی گرنگ ئه‌بێت له قووڵكردنه‌وه‌ی گیانی پێكه‌وه‌ژیان له نێوان پێكهاته جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه رێگا خۆشكه‌ر ئه‌بێ بۆ سه‌رنجڕاكێشانی پێكهاته جیاوازه‌كانی ناوچه جێناكۆكه‌كان له‌و سۆنگه‌یه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان نایه‌وێت هیچ چاره‌سه‌رێك به زۆر بسه‌پێنێ به‌سه‌ر ئه‌م پێكهاتانه له‌م ناوچانه‌دا“.
لەبارەی گرنگی ئەویاسایەوە ئایدن مەعرووف،سەرۆكی لیستی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان لەلێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێت وتی”ئه‌م یاسایه ده‌ورێكی زۆر گرنگی هه‌یه چونكه مافه‌كانی پیكهاته‌كان ئه‌م جاره به‌یاسا چه‌سپا هه‌رچه‌ند پێشتر هه‌ندێك مافمان هه‌بوه به‌ڵام به‌رێنمایی بووه نه‌ك به‌یاسا“.
وتیشی”ئه‌م یاساییه مافی ئه‌وه‌ش ده‌داته پیكهاته‌ی مه‌سیحی و توركومان كه به‌شداری بكه‌ن له یاسا دانان و سوڵته‌ی قه‌زائی و ته‌نفیزی“.
ئایدن مه‌عروف ئاشكراشی كرد كه”ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌وری باش و كارایان هه‌بووه له په‌سندكردنی ئه‌و پڕۆژه یاسایه،هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م فڕاكسیۆنه‌كان هیچ ره‌خنه‌ێكیان نه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه یاسایه به‌ڵكو پشگیریان كردوه كه ئه‌مه‌ش كارێكی زۆر گرنگه“.
ناوبراو داواشی كرد كه‌ده‌بێت ئه‌و مافانه له‌ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستانیش بچه‌سپێنرێن.
سه‌رۆكی لیستی به‌ره‌ی توركومان جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه”ئه‌و یاسایه زامن ده‌داته پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه له نیوان پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان،هه‌روه‌ها برایه‌تی زیاتر ده‌چه‌سپێت و نمونه‌ی دیموكراسی هه‌رێمی كوردستانیش جوانتر ده‌كات“.