نوچەنێت.ئاوێنه‌نیوز:
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت تاوه‌كو مانگی حه‌وت عێراق كێشه‌ی موچه‌ی نییه‌و نابێت، پاش ئه‌و كاته‌ش قسه‌یه‌كی دیكه‌مان ده‌بێت له‌و باره‌یه‌وه.
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ئه‌ندامی بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه‌ده‌كات راسته عێراق له‌دۆخێكی زۆر ناله‌باردا ده‌ژی،به‌ڵام ئه‌وه‌نییه نه‌توانێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكات،چونكه عێراق رێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی زیادكردوه‌و نرخه‌كه‌شی به‌رزبوه‌ته‌وه، تاوه‌كو مانگی حه‌وتیش عێراق كێشه‌ی موچه‌ی نییه‌و نابێت، پاش ئه‌وكاته قسه‌یه‌كی دیكه‌مان ده‌بێت له‌و باره‌یه‌وه.
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید وتیشی “عێراق كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی تری هه‌یه، یه‌كێك له‌كێشه هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر فریا نه‌كه‌وێت‌و كۆمه‌ڵێك چاكسازی له‌چونه ده‌ره‌وه‌ی دراو نه‌كات‌و یه‌ده‌گی فیدراڵی نه‌پارێزێت، ئه‌وا عێراق ده‌چێته لیستی ره‌شه‌وه، ئه‌وه‌ش خه‌ته‌رناكترین بڕیاره له‌سه‌ر عێراق بدرێت”.