نوچەنێت.ههولێر:
لهكۆنگرهیهكى رۆژنامهوانى هاوبهشى نێوان سهرۆكى پهڕلهمان و فازڵ میرانى سكرتێرى مهكتهبى سیاسى پارتى دا. فازڵ میرانى دهڵێ” هەوڵ دەدەین شێوەکانی سیستمی حوکم هەم بۆ دەستوور و هەم بۆ سەرۆکایەتیی هەرێم بێنینە ئاراوە”.
ئەمڕۆ چوارشەممە دهستهى سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، كه پێكهابوو له سهرۆكى پهرڵهمان (یوسف محەمەد) و جێگری سەرۆکی پەرلەمان(جەعفەر ئێمینکی) و سکرتێری پەرلەمان(فەخرەدین قادر). سەردانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و پاش کۆبوونەوەیان لهگهڵ مهكتهبى سیاسى بهسهرۆكایهتى سكرتێرى مهكتهبى سیاسى لهلایهن پارتییهوه. کۆنفڕاسی ڕۆژنامەوانی بۆ هەریەک لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان (یووسف محەمەد) و سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان(فازڵ میرانی) ساز درا.
لە سەرەتای کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا سەرۆکی پەرلەمان گوتی”وتوێژمان کرد دەربارەی ئەو پرسانەی هەنگاومان بۆیان ناوە و ئەوانەیش کە دەبێ هەنگاویان بۆ بنێن. تا پرۆسەی سیاسی لە هەرێم ببەینە پێشەوە. مەبەستمانە بارگرانییەکانی سەر خەڵکی هەرێم کەم بکەیەنەوە لە کاتێکدا لە شەڕێکی قورسی تیرۆرداین لەگەڵ داعشدا”. یوسف محەمەد) ههر له كۆنگره رۆژنامهوانییهكهدا گوتیشی” سەردانەکانمان دۆخی دیالۆگی ئاسانتر کردووە. هەڵبەت هەنگاوی یاساییشمان ناوە تا دانوستانەکان یاساییانە بە کۆتا بێنین.مەبەستمانە لە ڕێی یاسا و دەستووری سازانی نیشتیمانی بێنینە ئاراوە”.
وهك ئاشكرایه کۆبوونەوەکە کە تایبەت بوو بە سازان لەسەر پرسە نیشتیمانییەکان کە دەستوور و پرسی سەرۆکایەتیی هەرێم بوو، سەرۆکی پەرلەمان دەربارەی لیژنەکە گوتی” پێویستە یاساکە لە لایەن سەرۆکی هەرێمەوە پەسند بکرێ دواتر کارەکانیان بکەنە، بەڵام لە ئێستادا لە نێو خۆیاندا گفتوگۆ هەیە”.
دواتر (فازڵ میرانی)، خۆشحاڵیی خۆیانی لە سەردانی سەرۆکایەتیی پەرلەمان نیشان دا و گوتی” پرسگەلێکی گرنگ و هەنووکەیی باس کران، وەک دەستوور و سەرۆکایەتیی هەرێم و ئەو دۆخەی تێیدا دەژین”. (میرانی)، هەر لە دەستپێکی قسەکانیدا ئاماژهى بۆ ئهوه كرد كه دهبێت ئهولهویاتى ههموو لایهك” پاراستنی ئەم هەرێمە و دەستکەوتەکانی بێ” (میرانی) گوتیشی” کە دەگەڕێینەوە پرسە نشتیمانی و سیاسییەکان دەبێ دوور لەوەی بیری حیزبایەتی بە دوای چارەسەری باشتردا بگەڕێین”.
دەربارەی هەڵوێستی پارتییش لەمەڕ پرسى دهستوور و سهرۆكایهتى ههرێم، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی پێیوابوو پارتى لهرێگاى بههێزكردنى رۆلى پهرلهمان ئهو كارانه دهكات و وتى” پارتی پەیڕەوی لەو میتۆدە دەکات کە هاوکاریی پەرلەمانی خۆی دەبێ و ڕۆڵی پەرلەمانیش گرنگ دەبینی، لەوەی کە هەوڵی خۆی دەدات؛ هەڵبەت پەرلەمان نوێنەرایەتیی هەمووان دەکات و بۆ ئەوهشە پەرلەمان بەهێزتر نیشان بدەینەوە لەو ڕۆڵەی دەیبینن.
ههروهها وتیشى” لە ئێستا و دەربارەی پرسەکان، ئێمە و پەرلەمان و هێزە سیاسییەکان بیر لەوە دەکەینەوە ئاساییش و سەقامگیریی هەرێم بپارێزین. سەرۆکایەتیی پەرلەمان ڕۆڵی خۆی دەبینێ و هێزەکانیش بە هەمان شێوە، هەڵبەت ئێمە هاوبەشییەکان زیاتر برەو پێ دەدەین و زیاتر دەیانبینین”.
(فازڵ نیرانی) لهبهشێكى دیكهى قسهكانى دا وتى” وا نیشان دراوە دەستوور تەنیا هیی ئێمەیە لە کاتێکدا هیی هەمووانە”. دەربارەی هەبوونی جیاوازییش لەمەڕ شێوازی سیستمی حوکمڕان میرانى وتى” جیاوازییەکان شتێکی سرووشتین”.
لەبارەی تێڕوانینى پارتی بۆ دەستوور میرانی وتی” هەڵبەت ئەو دەستوورەی کە هەیە لە ماددەی یەکیدا ڕوونە کە چ دەڵێ، ئینجا هەڵبژاردنی سەرۆک لە پەرلەمان یان لە دەرەوەی، شێوەی سیستمی حوکم دیاری ناکات.بەڵام ئێمە بە نەفەسێکی ئارامتر و بۆ بەرژەوەندیی گشتی ئارامتر گفتوگۆ دەکەین. هەوڵ دەدەین شێوەکانی سیستمی حوکم هەم بۆ دەستوور و هەم بۆ سەرۆکایەتیی هەرێم بێنینە ئاراوە”.