عەبدوڵڵا وەرتی: له‌ كۆبونه‌وه‌ی حیزبه‌كان له‌گه‌ڵ بارزانی بڕیاردرا كه‌ نابێت چیتر بەغدا لە ڕووی سەربازییەوە خۆی لە هاوكاریكردنی پێشمەرگە بدزێتەوە

0

 نوچەنێت.تایبەت:

وته‌بێژی بزووتنەوەی ئیسلامی ده‌ڵێت،لە كۆبوونەوەی حیزبه‌كان له‌گه‌ڵ بارزانی جه‌خت له‌وه‌كرایه‌وه‌ كە دەبێت بەغدا چیتر لە ڕووی لۆجستی و سەربازییەوە خۆی لە هاوكاریكردنی هێزی پێشمەرگە نەدزێتەوە و نابێت ڕێگریش لەو هاوكارییە نێودەوڵەتیانە بكات كە بۆ هێزی پێشمەرگە دەنێردرێن.

عەبدوڵڵا وەرتی،وته‌بێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان به‌(نوچه‌نێت)ی راگەیاند”یەكێك لە خاڵە گرینگ و سەرەكییەكانی ئێستای ناوخۆی هەرێمی كوردستان پەیوەندیی هەولێر و بەغدایە كە لە كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستانیشدا ئاماژەی پێ دراوە و جەختیش لەسەر ئەوە كرایەوە كە دەبێت بەغدا چیتر لە ڕووی لۆجستی و سەربازییەوە خۆی لە هاوكاریكردنی هێزی پێشمەرگە نەدزێتەوە و نابێت چیتر بەغدا ڕێگری لەو هاوكارییە نێودەوڵەتیانە بكات كە بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەنێردرێن“.

به‌وته‌ی وه‌رتی بڕیارە لەسەر بابەتی پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا شاندی فەرمی لە ‌نێوان هەردوولا هەماهەنگی و سەردانی یەكدی بكەن،ده‌شڵێت”بۆیە ئێمە وەكو هەرێمی كوردستان بە سەرجەم هێزە سیاسییەكانەوە چاودێری و ڕەقیبی سەرجەم ئەو بەڵێنانە دەبین كە لەلایەن بەغداوە بە هەرێمی كوردستان دراون،تا دواخاڵیش بەدواداچوون دەكەین بزانین حكوومەتی عێراق پابەندی ڕێككەوتنەكەیە یان نا“.

وته‌بێژی بزووتنەوەی ئیسلامی ئەوەیشی خستە ڕوو كە،لە پرۆسەی ئازادكردنەوەی موسڵدا دەبێت بەغدا هەماهەنگیی زۆر لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا بكات،چونكە سەركردایەتیی سیاسیی كورد لە بارەی ئازادكردنەوەی مووسڵ و بەشداریی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، بڕیاری خۆی دەبێت و ئەمەیش ڕاشكاوانە بە حكومەتی عێراق دەگوترێت، بەڵام دەبێت ئەم بابەتە لە ناوخۆی كوردستان بە ‌بڕیارێكی سیاسی یەكلا بكرێتەوە“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com