نوچەنێت.هه‌ولێر:
پەرپرسێكی یەكێتی رایدەگەێنێت،داعش ئه‌ندامی پێشوی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای موسڵی حیزبەكەیان له‌سێداره داوە كە چه‌ند مانگێك پێش ئێستا ده‌ستبه‌سه‌ركرابو.
غه‌یاس سورچی،وته‌بێژی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌ئاوێنه‌نیوزی راگه‌یاندوە،ئێواره‌ی دوشه‌ممه تیرۆرستانی داعش محه‌مه‌د كه‌نعان ئه‌ندامی پێشوی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای موسڵی له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ خه‌میس حامد جوه‌ید،ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌ی حه‌مام عه‌لیلی له‌سێداره‌داوه.
وتیشی،هه‌ریه‌ك له‌كه‌نعان‌و جوه‌ید نزیكه‌ی شه‌ش مانگ پێش ئێستا له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه ده‌ستبه‌سه‌ركرابون.