نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی وەڵامی فڕاكسیۆنی یەكێتی دەداتەوەو دەڵێت،پرسی پێدانی پۆستی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به یه‌كێتی پێشنیاز بووه بۆ واده‌یه‌ك كه خۆیان پێیه‌وه پابه‌ند نه‌بوونه و ئیستاش مافی خۆمانە و پێیان نادەین.
چه‌ندین جار فڕاكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان باسی له‌وه‌كردوە كه پۆستی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئیستیحقاقی حیزبەكایانە به‌پێی ئەو ڕێككه‌وتنەی كه له‌گه‌ڵ پارتیدا كردوویانه،مه‌حموود محه‌ممه‌د،ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان وەڵامی فڕاكسیۆنی یەكێتی دەداتەوەو بەسایتی فەرمی حیزیبەكەی راگەیانوە:ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی له پێش 30-4 به‌شدار بن هه‌وڵ ده‌ده‌ین پێشنیازه‌كان تاوتوو بكه‌ین و، بارودۆخی یه‌كێتی له‌به‌رچاو بگرین،به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی به‌شداربوونی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌م بخاته دوای 30-4-2014وه، ئیلتیزاممان به‌و پێشنیازانه‌وه نابێ،هه‌ر بۆیه‌یش شاندی یه‌كێتیی له‌گه‌ڵ سلێمانی قسه‌یان كرد و بڕیاریان دا،ڕۆژی دواتر كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌یان ئه‌نجام بده‌ن و جوابی ڕاشكاوانه‌مان بده‌نه‌وه، به‌ڵام وا ده‌رچوو كه كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجام نه‌درا یاخوود جوابه‌كه‌یان نه‌گه‌یانده‌وه شانده‌كه‌مان.
ئەو برپرسەی پارتی دەشڵێت:بۆیه له‌و به‌رواره‌ی كه دیاری كرابوو بۆ هه‌لبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، په‌رله‌مان كۆبووه‌وه،سه‌رۆك و جێگر و سكرتێریش هه‌ڵبژێردران، كه‌واته تاوتووكردنی ئه‌و پێشنیازه‌ی خرابووه ڕوو، پێوه‌ست بوو به به‌شداربوونی یه‌كێتیی له هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كابینه‌ی حكوومه‌ت له‌پێش 30-4 ەوە بێت.
دەقی وەڵامی(مه‌حموود محه‌ممه‌د) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان بۆ یەكێتی:
له دواكۆبوونه‌وه‌ی شاندی پارتیمان له 20-4-2014، به سه‌رۆكایه‌تیی هه‌ڤاڵ (نێچیرڤان بارزانی) جێگری سه‌رۆكی پارتیمان و ئه‌ندامه‌تیی هه‌ڤاڵان (د ڕۆژ نووری شاوێس)، (ئازاد به‌رواری)، (مه‌حموود محه‌ممه‌د)، شاندی یه‌كێتیی نیشتیمانییش به سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز (د به‌رهه‌م ساڵح) جێگری دووه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و، ئه‌ندامه‌تیی هه‌ڤاڵان (عه‌دنان موفتی)، (حاكم قادر)، (عیماد ئه‌حمه‌د)، له ماڵی به‌ڕێز( د. به‌رهه‌م) له هه‌ولێر كۆ بووینه‌وه، مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌كه‌یش بریتی بوو له: بڕیاری كۆتایی بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌م؛ هه‌روه‌ها چۆنیه‌تیی به‌شداربوونی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان؛ سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه ڕای شاندی یه‌كێتی ئه‌وه بوو‌و كه، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له گۆڕان و له پارتی هه‌ڵبژێرن، مه‌به‌ستیش ئه‌وه بوو كه، گۆڕان سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگر و سكرتێریش هه‌ردووكی بۆ پارتی بێ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر دواتر یه‌كێتی به‌شدار بوو، پارتی پۆستی سكرتێری په‌رله‌مان بۆ یه‌كێتیی نیشتیمانی چۆڵ بكات، ئینجا په‌رله‌مان هه‌مواری یاسای ته‌كلیفی سه‌رۆكوه‌زیران و جێگه‌ره‌كه‌ی بكات، به‌و شێوه‌یه‌ی كه ته‌نیا سه‌رۆكوه‌زیران ته‌كلیف بكرێ و جێگره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌كلیفكردنه‌كه نه‌بێ، به‌ڵام ڕای شاندی پارتی به‌م شێوه‌یه بوو: سه‌رۆكی په‌رله‌مان له گۆڕان و، جێگره‌كه‌ی پارتی بێ و سكرتێر یه‌كێتی بێ، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی وه‌زیران و جێگره‌كه‌یشی ته‌كلیف بكرێن، دوای ڕاوێژی تایبه‌تییان، شاندی یه‌كێتی سێ پێشنیازیان خسته ڕوو، یه‌كه‌م: بابه‌تی دیاریكردنی وه‌زیری ناوخۆ، به چاره‌سه‌رنه‌كراوی بمێنێته‌وه تا دوای هه‌ڵبژاردن، هۆكاری ئه‌وه‌یشیان پێ گوتین بۆ به‌چاره‌سه‌رنه‌كراوی بهێڵرێته‌وه.
دووه‌م: وه‌زاره‌تی شه‌هیدان به یه‌كێك له‌م دوو وه‌زاره‌ته بگۆڕدرێ، وه‌زاره‌ت په‌روه‌رده یان وه‌زاره‌ت شاره‌وانی.
سێیه‌م: سكرتێری په‌رله‌مان بگۆڕدرێ به جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
وه‌ڵامی شاندی پارتیمان به‌م شێوه‌یه بوو، ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی نیشتیمانی له پێش 30-4 كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی كوردستانه، به‌شدار بن له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌م، هه‌وڵ ده‌ده‌ین پێشنیازه‌كان تاوتوو بكه‌ین و، بارودۆخی یه‌كێتی له‌به‌رچاو بگرین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی نیشتیمانی به‌شداربوونی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌م بخاته دوای 30-4-2014وه، ئیلتیزاممان به‌و پێشنیازانه‌وه نابێ، هه‌ر بۆیه‌یش شاندی یه‌كێتیی نیشتیمانی له‌گه‌ڵ سلێمانی قسه‌یان كرد و بڕیاریان دا، ڕۆژی دواتر كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌یان ئه‌نجام بده‌ن و جوابی ڕاشكاوانه‌مان بده‌نه‌وه، به‌ڵام وا ده‌رچوو كه كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجام نه‌درا یاخوود جوابه‌كه‌یان نه‌گه‌یانده‌وه شانده‌كه‌مان، بۆیه له‌و به‌رواره‌ی كه دیاری كرابوو بۆ هه‌لبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، په‌رله‌مان كۆبووه‌وه، سه‌رۆك و جێگر و سكرتێریش هه‌ڵبژێردران، كه‌واته تاوتووكردنی ئه‌و پێشنیازه‌ی خرابووه ڕوو، پێوه‌ست بوو به به‌شداربوونی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كابینه‌ی حكوومه‌ت له‌پێش 30-4.