پارتی: ئەگەر لەهەڵەبجە بێبەشبكرێن بەشداری حكومەتەكەی سلێمانی ناكەین

0

نوچەنێت.هەولێر:

سەرۆكی لیستی پارتی لەئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی،هەڕەشە لەگۆڕان‌ و یەكێتی دەكات و دەڵێت،ئەگەر لەهەڵەبجە بێبەشبكرێن بەشداری حكومەتەكەی سلێمانی ناكەین.

زیاد كاكەڕەزا سەرۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان لەئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانی وتی: ئێمە داوای خۆمان بۆ وەرگرتنی پۆستەكانی پارێزگای هەڵەبجە پێشكەشكردووەو داوای قایمقامی ناوەندی هەڵەبجەمان كردووە،ئەگەر پۆستێكی سیادی لەهەڵەبجەدا بەپارتی نەدرێت ئەوا بەشداری لەپارێزگای سلێمانیش ناكەین ‌و با پۆستەكانی سلێمانییشمان بۆ یەكێتی‌ و گۆڕان بێت.

زیاد كاكەڕەزا رونیشیكردەوە:دیارە برادەرانی یەكێتی‌و گۆڕان نایانەوێت پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداری لەپێكهێنانی حكوومەتە خۆجێییەكەی هەڵەبجەدا بكات.

زیاد كاكەڕەزا باسی لەوەش كردووە، كە هیچ پۆستێك لە هەڵەبجەد نەماوەتەوە تاپارتی داوای بكات.

شارپرێس:

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com