نوچەنێت.هه‌ولێر:
نوچەنێت.هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی 117 ساڵه‌ی ده‌رچوونی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردییه‌وه وه‌زیری رۆشنبیری په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و پیرۆزبایی له رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌هه‌موو ره‌نگ و ده‌نگه جیاوازه‌كانه‌وه ده‌كات و داوای ده‌سته‌به‌ركردنی زیاتری ماف و ئازادیش بۆ رۆژنامه‌نووسان ده‌كات.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
په‌یامی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌بۆنه‌ی رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری كوردییه‌وه 117 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌دیاریكراوی رۆژی 22ی نیسانی 1898 له‌شاری قاهیره، یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌یه‌كی كوردی به‌ناوی (كوردستان) له‌لایه‌ن میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخانه‌وه ده‌رچوو.
ئیدی له‌وكاته‌وه كاروانی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی كه‌وته‌ڕێ و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌چه‌ندین هه‌ورازو نشێوی بڕی، به‌ڵام مه‌شخه‌ڵی وشه‌ی كوردی به‌دره‌وشاوه‌یی راگیرا تاگه‌یشته ئه‌مڕۆ كه رۆژنامه‌گه‌ری كوردی پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌و وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م له‌كوردستان سه‌نگ و پێگه‌ی خۆی هه‌یه.
به‌بۆنه‌ی رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری كوردییه‌وه، به‌ناوی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پیرۆزبایی گه‌رم له رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌هه‌موو ره‌نگ و ده‌نگه جیاوازه‌كانه‌وه ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
هه‌رله‌م بۆنه‌یه‌دا سه‌ری رێز و نه‌وازش له‌ئاست گلكۆی به‌رزی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه داده‌نه‌وێنین كه له‌پێناو خزمه‌تكردنی وشه‌ی پیرۆزی كوردی گیانیان به‌خشی.
له‌م بۆنه مێژووییه‌دا جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان پشتیوانی ده‌سته‌به‌ركردنی زیاتری ماف و ئازادی رۆژنامه‌نووسان و فراوانكردنی كایه‌كانی كاری رۆژنامه‌نووسی و ئازادیی راده‌ربڕین و چاپ و بڵاوكردنه‌وه و به‌هێزكردنی پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م ده‌بێت.
خالید دۆسكی
وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان