نوچەنێت.هه‌ولێر:
لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای زیادەڕۆییەکاندا بۆ نە‌هێشتن و بنبڕکردنی دیاریدەی زیادەڕۆیی، تاوتوێی کێشەی زیادەڕۆییەکان و گرتنەبەری هەموو ڕێکارێکی یاسایی و پێویستیی بوونی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ورد کرا.
ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە”پێشنیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ سێشه‌ممه 21-4-2015 لە ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانى سەرۆک وه‌زیران و به ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى جێگری سەرۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان و وەزیرانی ناوخۆ، پێشمەرگە، دارایی و ئابووى، پلاندانان، کشتوکاڵ، شارەوانی و گه‌شتوگوزار، داد و پارێزگارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک و سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و ئەنجومەنی شوورای هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندارەکان، کۆبوونەوەیەک ده‌رباره‌ى کێشەی زیادەڕۆییەکان و سەرپێچیەکانی زیادەڕۆیی بە هەموو جۆرەکانییەوە، ساز کرا“.
ماڵپەڕەكە رونیشیكردوەتەوە”ئەم کۆبوونەوەیە، دوابەدوای زنجیرە کۆبوونەوەیەکە کە لە ماوەی ڕابردوودا لیژنەی باڵای زیادەڕۆییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێگرتن و بنبڕکردنی زیادەڕۆیی لە هەرێمی کوردستان ئەنجامی داون. تیایدا گفتوگۆ لەسه‌ر ئه‌نجامدانى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى وردی کێشەی زیادەڕۆیی و چۆنیه‌تیی ڕێگەگرتن و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی کرا، هەروەها جه‌خت له‌سه‌ر هەماهەنگیی زیاتری دامودەزگا پەیوندارەکان بۆ نەهێشتنی دیاردەی زیادەڕۆیی كرایه‌وه“.