نوچه نێت تایبه‌ت: فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل
” تێڕوانینێك له‌ناوه‌وه”
ماوه‌یه‌كه باس له‌یه‌كگرتنه‌وه‌ى یه‌كێتى وگۆڕان ده‌كرێت. هه‌ندێك ده‌یانه‌وێ ته‌نها وه‌ك بابه‌تى دژایه‌تى كردنى پارتى كورتى بكه‌نه‌وه. ئه‌وه‌ى له‌و نووسینه كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت” خوێندنه‌وه‌یه‌كه له‌ناوه‌وه” واته ئه‌گه‌ر كورتیش بێت به‌ڵام به میتۆدێك ده‌ڕوانێته بابه‌تى یه‌كگرتنه‌وه‌ى دوو پارت له‌وه‌ى چه‌ند ئه‌و دوو حزبه ئاماده‌ییان تێدایه بۆ یه‌كگرتنه‌وه. نه‌وه‌ك له‌وه‌ى یه‌كگرتنه‌وه‌كه له‌دژى كامه لایه‌نه؟ ره‌نگه ئه‌م نووسینه ئاماژه بۆ هه‌موو خاڵه‌كان نه‌كات كه ده‌بنه رێگر له‌به‌رده‌م یه‌كگرتنه‌وه. یه‌كگرتنه‌وه‌ش به مه‌حاڵ و حه‌رام نازانێ. به‌ڵام خاڵێك كه چه‌ختى له‌سه‌ر ده‌كرێته‌وه ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتى ئاماده‌یى نییه. كه‌چى ده‌خوازێت له‌گه‌ڵ گۆڕان یه‌ك بگرێته‌وه. ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندى به‌و گرێ ده‌روونییه هه‌یه كه له‌رابردوودا به‌جیابوونه‌وه‌ى گۆڕان له‌یه‌كێتى، له‌لاى یه‌كێتى دروست بووه.
یه‌كگرتنه‌وه و ئینشقاق له ژیانى حزبایه‌تى كوردیدا
ئه‌وه‌ى سه‌یرى مێژووى حزبه‌كانى كوردستان بكات. بۆى ده‌رده‌كه‌وێت رووداوى ئینشقاق له رووداوى یه‌كگرتنه‌وه زیاتره. چه‌ندین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه هه‌یه. یه‌كێك له‌وان نه‌شونماكردنى حزبایه‌تى له‌كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى ئینشاق دروست بووه. به‌واتاى حزبه‌كان له‌چه‌ند یه‌كه‌ى كۆتایى سه‌ده‌ى بیسته‌م هه‌ر هه‌موویان ده‌رئه‌نجامى جیابوونه‌وه و ئینشقاق بوون، نه‌وه‌ك رێكه‌وتنى ده‌سته‌جه‌معى و جه‌ماوه‌رى بێت. به‌جیاكردنه‌وه‌ى حزبى شیوعى عێراقى(نه‌وه‌ك حزبى شیوعى كوردستان) و پارتى دیمو‌كراتى كورد ( ئه‌و پارتییه‌ى ئێستا). ئه‌وانى دیكه چ له‌سه‌ر حزبى تاكه كه‌سى یان جه‌ماوه‌رى یان ده‌سته‌جه‌معى بێت هه‌رهه‌مووى له‌سه‌ر بنه‌ماى جیابوونه‌وه و ئینشقاق بووه. به‌ر له‌وه ده‌بێت تێبینى ئه‌وه بكه‌ین جیابوونه‌وه و یه‌كگرتنه‌وه دوو حاڵه‌تى ئاسایى بوارى سیاسه‌تن. هیچ كامێكیان حه‌ڕامى سیاسى نییه. به‌ڵام كێشه‌كه زۆرجار له‌وه‌دایه ئه‌وان چ ته‌نكنیكێك یان ره‌وشتێكى سیاسى له جیابوونه‌وه و یه‌كگرتن په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن. ئه‌مه بابه‌تێكى دیكه.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به یه‌كگرتنه‌وه حزبه‌كان له‌ناو كوردا ئه‌مه‌ش ده‌گمه‌ن نییه. به‌ڵكو چ له حزبه‌كانى رۆژهه‌ڵات بێت چ له‌حزبه‌كانى كوردستانى عێراق بێت ئه‌م دیاره‌ده‌یه روویداوه جا له‌شێوه‌ى تێكه‌ڵكردنه‌وه بێت كه نموونه‌ى ئه‌مه چه‌ند جارێك پارتى ئه‌نجامى داوه. یانیش له شێوازى به‌ره‌یى بێت ئه‌مه‌ش ده‌كرێت نموونه‌ى پارتى و یه‌كێتى بێت كه له‌كۆتایى هه‌شته‌كان له‌گه‌ڵ حزبه‌كانى دیكه‌ش كه به‌ره‌ى كوردستانیان پێكهێنا چاكترین نموونه بێت.
یه‌كگرتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتى
ئه‌و چه‌ند تێبیینیه‌ى سه‌ره‌وه. هه‌ندێك رۆشنایى ده‌خاته سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كه بمانه‌وێ باس له‌یه‌كگرتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتى بكه‌ین. به‌ڵام له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ده‌بێت چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك بده‌ین. به‌ر له‌وه‌ى باس له‌یه‌كگرتنه‌وه‌یان بكه‌ین. یه‌كه‌م گۆڕان ئینشقاقى نه‌كردووه. له‌سه‌ر ئاستى تاكه‌كه‌ش رۆیشتوون و واته به دامه‌زراوه‌یى و به‌سه‌رباز و به‌ناوى یه‌كێتییه‌وه جودا نه‌بووینه‌ته‌وه. به‌ڵكو به‌شێوه‌ى تاكه‌كه‌س له‌رووى ئیمكانیه‌تى ماددى و مه‌عنه‌وییه‌وه جودابوونه‌ته‌وه. خاڵێكى دیكه ئه‌وه‌یه ئه‌و دووهێزه ناهاوسه‌نگن. یه‌كیان به‌پێى پره‌نسیپ و به چه‌سپاوى كارده‌كات و ئه‌گه‌ر روو له‌هه‌ڵكشانیش نه‌بێت. به‌ڵام پێگه‌ى خۆى ده‌پارێزێ. مه‌به‌ست له‌وه گۆڕانه. كه‌چى هێزه‌كه‌ى دیكه روو له داكه‌وتنه و رۆژ له‌دواى رۆژ كێشه‌كانى ناوه‌وه‌ى قوڵتر ده‌بێته‌وه.
یه‌كگرتنه‌وه: ئاواتى یه‌كێتى و ته‌حه‌فوزى گۆڕان
ئه‌و ناهاوسه‌نگییه‌ى له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ى بۆ كرا. ده‌ریده‌خات كه كامه لایه‌نه په‌رۆشى یه‌كگرتنه‌وه‌یه و كامه لایه‌ن له‌م دوو لایه‌نه له‌بابه‌ته‌كان سڵ ده‌كاته‌وه. ئه‌وه‌ى سه‌یرى مێژووى چه‌ند ساڵه‌ى رابردووى یه‌كێتى بكات. بۆى ده‌رده‌كه‌وێ كه یه‌كێتى به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى نه‌یتوانیوه باره‌كه‌ى خۆى راست بكاته‌وه. به‌واتاى ئه‌وه‌ى نه‌یتوانیوه خه‌ڵكه‌كه‌ى خۆى هه‌ر له‌ئاستى جه‌ماوه‌ریى تا سه‌ركردایه‌تى له‌پێناوچارسه‌ره‌كردنى قه‌یرانه‌كان كۆبكاته‌وه. بۆیه له‌برى ئه‌وه په‌ناى بردۆته به‌رێگاى تر. كه‌له‌وانه‌یه له‌هه‌موویان ئاسووده‌تر یه‌كگرتنه‌وه بێت له‌گه‌ڵ گۆڕان. بۆیه په‌رۆشى یه‌كێتى بۆ یه‌كگرتنه‌وه له‌گۆڕان زیاتره. وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت گۆڕان ئه‌م په‌رۆشیه‌ى نییه. چونكه ئه‌وه‌ى سه‌یرى ئه‌و ده‌قى هه‌واڵه بكات ده‌زانێت ئه‌م قسه‌یه چه‌ند راسته” (رووداو) لە رێگەی چەند سەرچاوەیەكی نێو مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە زانیویەتی كە لێژنەیەكی باڵا پێكهاتووە بۆ نزیكبوونەوە و یەكگرتنەوەی گۆڕان و یەكێتی. ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كە ئاگاداری كاری لێژنەكەیە، ناوی ئەندامانی ئەو لێژنەیەی بۆ (رووداو) ئاشكرا كرد و گوتی “هەر یەك لە كاك عیماد ئەحمەد، ئەرسەلان بایز، دلێری سەید مەجید ئەندامی لێژنەكەن”. ئەو ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەوەشیگوت كە “لێژنەكە بەتەنیا لەگەڵ هەر یەك لە نەوشیروان مستەفا و هێرۆخان كۆبوونەتەوە”. ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی باسی وەڵامی نەوشیروان مستەفای كرد بۆ لێژنەكە و گوتی “كاك نەوشیروان بە ئەندامانی لێژنەكەی گوتبوو، لەم بارودۆخەدا بەتایبەتی كە نێوخۆی یەكێتی جێگیر نییە، ناتوانین بەم دەمودەستە یەكبگرین، بەڵام دەكرێ نەخشەڕێگایەك دابنێین بۆ یەكگرتنی هەردوولا”. سێ خاڵ له‌و هه‌واڵه ده‌رده‌كه‌وێت . یه‌كه‌م: موباده‌ره‌كه له‌لایه‌ن ته‌واوى یه‌كێتى نییه. به‌ڵكو شه‌خسیه و نه‌وشیروان مسته‌فایه. دووه‌م: لیژنه‌كه هاوبه‌ش نییه. به‌ڵكو یه‌كیتى دروستى كردووه. سێیه‌م نه‌وشیروان ته‌حه‌فوزى هه‌یه و ده‌ڵێ” نیوخۆى یه‌كێتى جێگیر نییه”. به‌ڵام پرسیارى گرنگ ئه‌وه‌یه یه‌كێتى ده‌یه‌وێ خۆى به گۆڕان راست بكاته‌وه. یان ته‌نها نه‌وشیروان بكاته برا گه‌وره؟ هه‌ڵبه‌ته پرسیارێكى دیكه ئه‌وه‌یه ئه‌و نه‌خشه‌رێگایه‌ى باسى ده‌كرێت ئه‌و پلانه‌ى تێدایه كه یه‌كێتى خۆى له ته‌كتولات و كێشه‌كانى ناوخۆ رزگار بكات؟ ئه‌گه‌ر یه‌كێتى ئه‌مانه‌ى بۆ بكرایه. “هه‌رگیز په‌ناى بۆ یه‌كگرتنه‌وه نه‌ده‌برد” ئه‌مه تێڕوانینێكه له‌لایه‌ن زۆر كه‌سه‌وه هه‌یه.
ئایا كۆسره‌ت براگه‌وره‌یه یان نه‌وشیروان
كێشه‌ى فره‌كوێخایه‌ى یه‌كێك بووه له كێشه گه‌وره‌كانى یه‌كێتى. دواى نه‌خۆش كه‌وتنى تاڵه‌بانى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى كرد و له‌به‌یاننامه‌ى فه‌رمى كۆبوونه‌وه‌كه كۆسره‌ت ره‌سوڵى به ” برا گه‌وره” وه‌سف كرد. ئێستا به‌پێى چه‌ند راپۆرت و لێدوانێك باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌گه‌ر گۆڕان و یه‌كێتى یه‌ك بگرنه‌وه. ئه‌وا نه‌وشیروان برا گه‌وره ده‌بێت. هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن كه‌یه‌كێتى ناتوانێ له‌فره كوێخایى رزگارى بێت. به‌ڵام جاران پارسه‌نگه‌كان له‌ده‌ست تاڵه‌بانى بوو. ئه‌مجاره‌یان نه كۆسره‌ت نه نه‌وشیروان مسته‌فا نه هێرۆ ناتوانن ئه‌و پارسه‌نگانه بۆ هاوكێشكردنى لایه‌ن و باڵه‌كانى ناویه‌كێتى دابنێنن.
یه‌كێتى و گرێى ده‌روونى (گۆڕان)
كاتێك باسى یه‌كگرتنه‌وه‌ى یه‌كێتى و گۆڕان ده‌كرێت باس له دژایه‌تى پارتى ده‌كرێت گوایه ئه‌وان گرێی ده‌روونیان له‌گه‌ڵ پارتى هه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه‌ى بینرا، ئێمه لێره‌دا خۆمان له‌قه‌ره‌ى ئه‌و بابه‌ته نه‌دا. سه‌یرتر له‌وه یه‌كێتى گرێى ده‌روونى له‌گه‌ڵ گۆڕانیش هه‌یه. چۆن؟ یه‌كێتى له‌و چه‌ند ساڵه‌ى دا هه‌موو كێشه‌كانى خۆى بۆ ئه‌و كۆكردته‌وه كه گۆڕان لێى جیابۆته‌وه. هه‌ر یه‌كێتییه‌ك باسى پاشه‌كشه‌ى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ بكه‌یت ئاماژه بۆ ئه‌و هۆكاره ده‌كات. به‌ڵام ئه‌مه‌ش وایكردووه په‌رده‌پۆشى كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى دیكه بكات. گرنگترینیان ئێستا بنه‌ماڵییه. فه‌رامۆشكردنى كه‌سه گرنگه‌كانى سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌یه. چه‌ندین هۆكاری دیكه‌ش هه‌یه یه‌كێتى لاواز كردووه. به‌ڵام جیابوونه‌وه‌ى گۆڕان بۆته كێشه‌ى ده‌روونى یه‌كێتى و بۆیه‌ش هه‌وڵى سارێژكردنى ئه‌و برینه ده‌دات. ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵه‌ش داچووبێت. به‌ڵام له‌وه ناچێت نه‌وشیروان وه‌ها به‌ئاسانى ده‌ستوپه‌نجه له‌گه‌ڵ خۆزگه‌كانى یه‌كێتى یان كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ى یه‌كێتى نه‌رم بكات.