نوچەنێت.هه‌ولێر:
لێپرسراوی هێزه‌كانی 70 ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رجه‌م گونده تازه ئازاد كراوه‌كانمان به‌سه‌ر كرده‌وه‌و بارودۆخی ئه‌منی گونده‌كان ئارامه.
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا لێپرسراوی هێزه‌كانی 70 ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌فه‌یسبوك رایگه‌یاندوه، سه‌رجه‌م گونده تازه ئازاد كراوه‌كانمان به‌سه‌ر كرده‌وه‌و بارودۆخی ئه‌منی گونده‌كان ئارامه.
راشیگه‌یاندوه، هێزه‌كانمان توانیان هێرشی ترۆرستان تێكبشكێنن كه به‌نیازی گرتنه‌وه‌ی ئه‌و گوندانه هاتبوون.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: له‌و هێرشه‌یاندا تیرۆرستان زیانێكی زۆریان پێگه‌یشت، هه‌روه‌ها وه‌ك هه‌میشه دۆزه‌خمان بۆ دروستكردن و پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتنی مه‌زنی تۆماركرد، تیرۆرستانیش به سه‌ری شكاو و پاشه‌ڵی دڕاوه‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆ شوێنه‌كانی خۆیان.