نوچه نێت
نووهسه‌رێكى عه‌ره‌بى له‌وتارێكدا به‌ناوى ” كوردستانى عێراق له‌نێوان پارچه پارچه‌كردن و میراتگرى ” ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر پارتى ده‌سه‌ڵات به‌میراتگرى به‌رێوه‌ببات. ئه‌وا لایه‌نى یه‌كێتیش هه‌وڵى پارچه پارچه‌كردنى ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێ بۆ سه‌رده‌مى دوو ئیداره‌یى بگێڕنه‌وه.
زوهێر دوجه‌یلى كه نووسه‌رێكى به‌ره‌چه‌ڵه‌ك عێراقى كه له‌كوێت ده‌ژى و سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى دۆستایه‌تى عێراقى كوێتییه. وتارێكى له‌باره‌ى ره‌وشى ئه‌مڕۆى كوردستان له رۆژنامه‌ى قه‌به‌سى كوێتى بڵاو كردۆته‌وه. زوهیر وتاره‌كه‌ى به‌ناونیشانى” كوردستان له‌نێوان پارچه پارچه‌كردن و میراتگرى” نووسیوه. ئه‌و له سه‌ره‌تاى وتاره‌كه‌ى دا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كوردستان ته‌نها كێشه‌ى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقى نییه. به‌ڵكو له‌ناوخۆشى كێشه‌ى هه‌یه. ئه‌و باس له كێشه‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌كات و له‌گه‌ڵ دروستبوونى گۆڕان. جگه له‌مه‌ش باس له‌وه ده‌كرێت كه وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر پارتى داواى گۆڕانكارى ده‌كرێت و ده‌شڵێ” پارتى له‌لایه‌ن یه‌كێتى و گۆڕانه‌وه به گه‌نده‌ڵێ و دیكتاتۆریه‌تى نه‌رم ” تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
به‌ڵام له‌به‌شى دووه‌مى وتاره‌كه‌ى دا تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ى یه‌كێتى ده‌یه‌وێ وه‌ك كاردانه‌وه‌یه له‌به‌رامبه‌ر پارتى كوردستان پارچه پارچه بكات و بیگه‌ڕێنێته‌وه دۆخى دوو ئیداره‌یى. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك جار به‌ناراسته‌وخۆیى ئاماژه بۆ یه‌كێتى ده‌كات و ئه‌وباس له‌وه ده‌كات كه بارزانى و تاڵه‌بانى ماوه‌یه‌ك توانیویانه به‌سه‌ر دوو ئیداره‌یى زاڵ بن. بۆیه بانگه‌وازكردن بۆ دوو ئیداره‌یى وه‌ك ئاگرى ژێر خۆڵه‌مێشه و وماوه‌ته‌وه. نووه‌سره‌كه به‌م جۆره وه‌سفى ده‌كات. ئێستا هه‌رچه‌نده یه‌كێتى به‌شداریشه له‌ده‌سه‌ڵات به‌ڵام گله‌یى له پارتى ده‌كات. له‌كۆتایى وتاره‌كه‌ى دا باس له‌و بانگه‌وازه‌ى بارزانى ده‌كات كه بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كانى كرد بوو وداواى كردبوون یه‌كریزى بپارێزن. ئه‌مه‌ش وه‌ك رووبه‌رووبونه‌وه‌یه‌ك بوو له‌به‌رامبه‌ر ئاژاوه‌گێران و بانگخوازانى پارچه پارچه‌كردنى كوردستان.
ئه‌م نووسینه‌ى دوجه‌یلى له‌كاتێكدایه.ماوه‌یه‌كیش له‌مه‌وبه‌ر وه‌زیرى پێشووى راگه‌یاندنى ئه‌رده‌ن و نووسه‌رى دیار ساڵح قه‌لاب له‌وتارێكدا هێرشى كرده سه‌ریه‌كێتى و به‌ده‌ستى ئێران تۆمه‌تبار كرد.