نوچەنێت.ههولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدهگهێنێت،تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی مووسڵدا بەشدار نابێت و پێویستیش ناکات بەشدار بێت.
مەسعود بارزانی،سەرۆکی هەرێمی کوردستان،رۆژی دووشەممە 20ـی نیسانی 2015، لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا رایگەیاند: کێشەکانی دەوڵەتی بەغدا لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر پرسە سیاسی و ئابورییەکانن و، هەر دوولا بڕیاریان داوە لێژنەیەک بۆ تاتووکردنی ئەو کێشانە پێک بهێنن.
لە بارەی بەشداریکردنی تورکیاش لە ئۆپەراسیۆنەكەدا،سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە:” پێموانییە تورکیا بەشداربێت و پێویستیش ناکات بەشداری بکات، بەڵام ئەگەر وەکو پسپۆر و پێدانی چەک و تەقەمەنی یارمەتیمان بدەن، ئێمە سوپاسیان دەکەین”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێوەست بە پرسی سەربەخۆییش دووپاتی دەکاتەوە: پرسی سەربەخۆیی کوردستان ڕێڕەوی خۆی تێپەڕ دەکات و هیچ کارەسات و ڕووداوێک ناتوانێ پێشی پێ بگرێت.