چەند پەرلەمانتارێكی كورد داوای لەسێدارەدانی مەیدانیی حەوت كەس دەكەن

0

 

نوچەنێت-شەفەق نیوز

ئەمڕۆ دووشەممە و لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، چەند پەرلەمانتارێكی كورد كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسییان رێكخست و تێیدا داوایان كرد ئەو حەوت كەسە لەسێدارە بدرێن كە دەستییان هەبوو لە تەقینەوە خۆكوژییەكەی ساڵی پاری ئەو شارە.

بەیاننامەكە لەلایەن پەرلەمانتار عەزیز حەسەن خوێندرایەوە و تێیدا داوای كرد ئەو حەوت كەسە لە شوێنی تەقینەوەكە و لەپێشچاوی خەڵكی خانەقین لەسێدارە بدرێن ئەویش بۆ ئاسوودەكردنی كەس و كاری قوربانییانی تەقینەوەكە.

حەسەن ئاشكرای كرد ئێستا دۆسیەی تاوانی ئەو كەسە لە دادگا بەهۆی موزایەدەی سیاسییەوە خەریكە بەلاڕێدا دەبرێت، بۆیە داوای كرد دۆسیەكە بگوازرێتەوە بۆ دادگاكانی هەرێمی كوردستان.

ساڵی پار كەسێكی خۆكوژ لەناو ئاپۆرای ئاهەنگی لایەنگرانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە خانەقین خۆی تەقاندەوە و بەو هۆیەوە 200 كەس شەهید و بریندار بوون.

دواتر دەزگا ئەمنییەكان حەوت كەسیان دەستگیكرد كە دانیان بەوەدا نا دەستیان هەبووە لە پلان دانان بۆ تەقینەوەكە و هێنانی خۆكوژەكە بۆ شاری خانەقین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com