وەزیری ئەوقاف له‌سه‌ر گواستنەوەی پەیمانگا و قوتابخانەكان دڵنیایی‌ دەداتە‌ مامۆستایانی‌ ئایینی

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
وەزیرەكانی ئەوقاف و پەروەردە و خوێندنی باڵا لەگەڵ بەرێوەبەری پەیمانگە و قوتابخانە ئیسلامیەكان كۆبونەوە و دڵنیایی درایە مامۆستایانی ئایینی و مامۆستایان كە ئەم پرۆسەی گواستنەوەیە لەبەرژەوەندی هەموانە و هەوڵ دەدرێت بەباشترین سستم كارەكانیان لەو دوو وەزارەتە رێكبخرێت.
بەپێ راگەیەنرااێكی وەزارەتی ئەوقاف”ئەمڕۆ دوو شەممە لەهۆڵی كۆبونەوەكانی وەزارەتی ئەوقاف كەمال موسلیم وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی و د.پشتیوان صادق وەزیری پەروەردە و د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا بەئامادەبونی د.سیراج خەیلانی سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف لەپەرلەمانی كوردستان و د.عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان “لەگەڵ سەرجەم راگر و بەڕێوەبەرانی پەیمانگە و قوتابیانی قوتابخانە ئیسلامیەكانی كوردستان كۆبونەوە“.

هەر بەپێ راگەیەنراوەكە”لەكۆبونەوەكەدا وردەكاری و هۆكار و سوودەكانی بریارەكەی حكومەت بە گواستنەوەی ئەم پەیمانگە و قوتابخانە ئیسلامیانە بۆ سەر میلاكی وەزارەتەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا خرایە ڕوو دڵنیایی درایە مامۆستایانی ئاینی و مامۆستای ئەو قوتابخانە و خوێندنگە و پەیمانگە ئیسلامیانە كە ئەم پرۆسەی گواستنەوەیە لەبەرژەوەندی هەموانە و هەوڵ دەدرێت بەباشترین سستم كارەكانیان لەو دوو وەزارەتە رێكبخرێت“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com