نوچەنێت.ههولێر:
سەرۆكی فڕاكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند،بڕیار وایە لەم هەفتەیەدا سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان سەردانی مەكتەبی سیاسی پارتی بكات.
ئومێد خۆشناو،سەرۆكی فڕاكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان،بە ماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە”لە چوارچێوەی ئەو سەردانانەی كە بۆ گەنگەشەكردن لەسەر پرسی دەستوور بەڕێوە دەچن، سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی داڕشتووە سەردانی حیزب و لایەنە سیاسییەكان دەكات و بڕیاریشە رۆژی چوارشەممە 22 ـی ئەم مانگە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان سەردانی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پیرمام بكەن و لەگەڵیاندا كۆ ببنەوە”.
تیشی”ئەوسەردانەیان بۆ ئەوەیە ڕا و سەرنج و تێبینییەكانی پارتیی دیموكراتی كوردستان وەربگرن بە ئاڕاستەی ئەوەی بتوانرێت لە داهاتوودا پرسی دەستوور سازانێكی نیشتمانی لەسەر بكرێت كە لەلای هەموو لایەنەكان گرینگە”.
سەرۆكی فڕاكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان دەشڵێت”بڕیارە رۆژی پێنجشەممە بە هەمان شێوە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ ئەو حزب و لایەنە سیاسیانەیشدا كۆ ببێتەوە كە لە بەرنامەدان،بە تایبەت ئەو حزبانەی كە لە پەرلەمان بەشدار نین و كورسیی پەرلەمانیان نییە.