پارتی: بەم نزیکانە بارزانی هەڵوێستی خۆی لەسەر پۆستەکەی ڕادەگەیەنێت

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی ڕایگەیاند، بەم نزیکانە مەسعود بارزانی سەرۆکى هەرێمى کوردستان هەڵوێستی خۆی لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم ڕادەگەیەنێت.

دڵشاد شەهاب ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان،لە میانی بەشداری کردنی لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئار تیدا ئاماژەی بەوەشکرد،لە یەکەم ماددەى دەستوورى هەرێمدا هاتووە، کە سیستمى سیاسى لە هەرێمى کوردستاندا پەرلەمانییە، بەڵام شێوازى هەڵبژاردن سەرۆک لەو سیستمە جیاوازە.

وتیشی، بارزانى هەڵوێستى ڕوونى دەبێت لەسەر مافى خەڵک و پرۆسەى دیموکراسى لە هەرێمى کوردستاندا.

ئەندامەكەی سەرکردایەتی پارتی ڕاشیگەیاند، بەم نزیکانە مەسعود بارزانی سەرۆکى هەرێمى کوردستان هەڵوێستی خۆی لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم ڕادەگەیەنێت.

ئەو وتانەی ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی لە کاتێکدایە زۆربەی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان سیستمی پەرلەمانیان پێ باشترە لە سیستمی سەرۆکایەتی لە هەرێمی کوردستاندا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com