نوچه نێت
نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسى عێراقى له په‌یجه‌كه‌ى خۆى دا نه‌فره‌ت له‌سیاسه‌تمه‌دارانى شیعه و سوننه ده‌كات و باسى كورد و مه‌سعود بارزانیش ده‌كات.
ئه‌نوه‌ر حه‌مدانى رۆژنامه‌نووس له كه‌ناڵى البغدادیه یه‌كێكه له رۆژنامه‌نووسه هه‌ر دیاره‌كانى عێراق. چه‌ندین ساڵه له‌بوارى ره‌خنه و ئاشكراكردنى گه‌نده‌ڵى ده‌ركه‌وتووه. ئه‌و له‌نووسینێك دا كه‌له په‌یجه‌كه‌ى خۆى نووسیویه‌تى هێرش ده‌كاته سه‌ر سیاسه‌تمه‌دارانى عه‌ره‌ب به سوننه و شیعه‌وه. له‌و وتاره‌دا ره‌خنه له سوننه‌كان ده‌گرێت كه هه‌رێمى سوننه‌یان بۆخۆیان دانه‌مه‌زراند. ئه‌و ده‌ڵێ” من نه‌فره‌ت له‌هه‌موو سیاسه‌تمه‌دارێك ده‌كه‌م، ئه‌وانه‌ى شۆڕشگێرى خه‌نده‌قه‌كانن یان ئه‌وانه‌ى گه‌وادى په‌رله‌مان و حكومه‌تن… ئه‌مڕۆ هه‌قمه تف له شاره‌زایانى شرۆڤه‌كارى سیاسیه درۆزنه‌كان بكه‌م” دواتریش به‌خه‌ڵك ده‌ڵێ” ئێستا كاتى ئه‌وه هاتووه به‌رگرى له‌شه‌ڕه‌فى خۆتان بكه‌ن و هه‌موو خاكه‌كه‌تان رزگار بكه. دواتریش هه‌موو ئه‌وكه‌سانه له‌سێداره بده‌ن كه له‌رووى عه‌شایه‌رى و سیاسییه‌وه له 2003وه نوێنه‌رى ئێوه ده‌كات” ئه‌و په‌یامه‌كه‌ى به‌ناوى ” برۆنه كوردستان مه‌سعودبارزانى له‌وێیه . سته‌م له‌كه‌س ناكرێت” بڵاو ده‌كاته‌وه و له‌كۆتایى په‌یامه‌كه‌ى ئاراسته‌ى عه‌ره‌بى سوننه ده‌كات و ستایشى بارزانى ده‌كات ده‌ڵێ” هیچ په‌ناگه‌یه‌كتان نه‌بووه ته‌نها كوردستان نه‌بێت له‌وێ مه‌سعود بارزانى به‌ڵێنى داوه هیچ مرۆڤێك سته‌مى لێناكرێت”.
رۆژنامه‌نووسێكى عه‌ره‌ب جنێو به سیاسته‌مه‌داران ده‌دات و باسى بارزانیش ده‌كات
0
Share.