نوچه نێت
فراكیسۆنى پارتى له راگه‌یاندراوێكدا وێراى نیگه‌رانى ده‌ڕبڕین له‌قسه‌كانى دوردان كاڵكان ئه‌نجام كه‌جه‌كه. داوا له سه‌رۆكایه‌تى په‌ڕله‌مان ده‌كات مامه‌ڵه‌ى فه‌رمى له‌گه‌ڵ قسه‌كانى كاڵكان بكات و هه‌ڵوێستى له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌یسه هه‌بێت.
ده‌قى راگهیێنراوهكهى فراكسیۆنى پارتى:
راگەیێنراوێک لە فراکسیۆنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان
ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەرلەمانی کوردستان، نیگەرانی خۆمان لەو لێدوانە نابەرپرسانەی دوران کالکان ئەندامی ک.ج.ک دەردەبڕین، کە چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا لە میدیاکان بڵاوبووەوە. قسەکانی کالکان ڕاستەوخۆ بێڕێزیکردنە بە ئیرادەی گەلی کوردستان کە بۆ گەیشتن بەم قۆناغەی ئێستا هەزاران قوربانیان داوە و تا ئەمرۆش بۆ بەرگریکردن لەم خاکە خوێنی رۆڵەکانمان دەرژێت.
هەرەشە و بێرێزی بۆ سەر هەرێمی کوردستان کارێکی نەشیاوە و داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکەین بە شێوەیەکی فەرمی مامەلە لە گەڵ ئەم کەیسە بکەن و پەرلەمانی کوردستان وەکو مەرجەعیەتی نیشتمانی و نەتەوەیی هەڵوێستیان هەبێت.
رێز و سلاو
فراکسیۆنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان
١٩/٠٤/٢٠١٥