نوچەنێت.هه‌ولێر:
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ تاووتوێكردنی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی هه‌رێم له رێگه‌ی سۆمۆوه هه‌نارده‌ی ده‌كات، بڕیاره وه‌فدێكی ته‌كنیكی له به‌غداوه بگاته هه‌ولێر.
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به خه‌ندانی راگه‌یاند: تا ئێستا نازانن هه‌رێمی كوردستان له‌م مانگه‌دا رۆژانه چه‌نده‌ی نه‌وت هه‌نارده كردووه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم به‌رزبووه‌ته‌وه.
وتیشی”به‌پێی یاسای بودجه‌ی 2015، ده‌بێت عیراق رۆژانه سێ ملیۆن و 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و رێژه‌یه و له دوو ملیۆن و 800 هه‌زار تێپه‌ڕی نه‌كردووه”.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو: بۆ تاووتوێكردنی ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌رێمی كوردستان رۆژانه له رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه هه‌نارده‌ی ده‌كات، بڕیاره له به‌غداوه وه‌فدێكی ته‌كنیكی سه‌ردانی هه‌رێم بكه‌ن.