فه‌رهاد محه‌مه‌د سه‌رنووسه‌رى گوڵان: راگه‌یاندنى هه‌ندێك لایه‌نى كوردستانى پاشكۆیه‌تى ئێرانى پێوه‌دیاره‌

0

نوچه‌ نێت، تایبه‌ت:
فه‌رهاد محه‌مه‌د سه‌رنووسه‌رى گۆڵان له‌لێدوانێكى تایبه‌ت به‌نوچه‌ نێت باس له‌وه‌ ده‌كات ئێران كاریگه‌رى راگه‌یاندنى له‌سه‌ر عێراق دانه‌وه‌ و له‌باره‌ى كوردستانیش ده‌ڵێ” هەندێك لایەنی سیاسی هەیە كە تۆزێك پاشكۆیەتی بۆ ئێران پێوە دیارە تۆزیك لە خەبەرەكانیان تەحەفوز دەكەن”
ماوه‌یه‌كه‌ له‌ میدیاكانى جیهان باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ئێران له‌رووى راگه‌یاندنه‌وه‌ ده‌ستى به‌سه‌ر به‌رهه‌م هێنانى هه‌واڵى عێراق گرتووه‌. لەوبارەیەوە فەرهاد موحەممەد،سەرنوسەری گۆڤاری گوڵان لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت وتی”ئێستا سیاسەتی حكومەتی بەغدا درێژكراوەی سیاسەتی كۆماری ئیسلامی ئێرانە. ئەو سیاسەتەی كە ئێران لە باشوری لوبنان و سوریا و یەمەن پیادەی دەكات هەمان سیاسەت لە عێراق پیادە دەكات. خۆ ئاشكرایە ئیستا قاسم سلیمانی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران لە عێراق چەندین جار سەرپەرشتی ئۆپەڕاسیۆنەكانی كردووە،بۆیە هەڵوێستی حكومەتی عێراق بەرامبەر بەهەموو كیشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرامبەر بەسوریا هەتا بەرامبەر بە ئێران هاوشێوەی هەڵوێستی ئێرانە و هەڵوێستێكی مەزهەبی شیعیانەیە نەك هەڵوێسیتێكی دەوڵەتی. بۆیە ئەم حاڵەتە ئەگەر سەیر بكەین لەسەر هەموو ئەو دەزگایانەی كە پەیوەندیان كەم و تازۆر بەلایەنە شیعییەكانەوە هەیە بەبێ جیاوازی هەموویان كاریگەریان هەیە و بەجۆرێك پاشكۆیی سیاسەتی راگەیاندنی ئێرانیان پێوە دیارە“.
له‌باره‌ى هه‌رێمى كوردستنایشه‌وه‌ وتیشی”بەنسبەت كوردستانەوە ئەگەر سەیری بكەین هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بەمیدیای ئازاد و بەمیدیای حیزبەكانەوە ئازادیان هەیە خۆیان سەرنوسەرەكانیان یان بەرپرسی كەناڵەكانیان ئەتوانن كە واقیعەكان وەكو خۆی بخەنەڕوو. بەڵام هەندێك لایەنی سیاسی هەیە كە تۆزێك پاشكۆیەتی بۆ ئێران پێوە دیارە تۆزیك لە خەبەرەكانیان تەحەفوز دەكەن،بەڵام ئەوانیش تاڕادەیەكی زۆر زۆر جیاوازن لە راگەیاندنەكانی عێراق“.
سەرنوسەری گۆڤاری گوڵان ئاشكراشی كرد”راگەیاندنی عێراقیش دوو جۆرە ئەوانەی كە سەر بەلایەنە شیعەكانن واتە مەزهەبی شیعە. ئیستا ئەگەر تەماشا بكەی لە عێراق سوپا و هێزی ئاسایش نەماوە ئەوەی كە هەیە لەسەر مەرجەعیەتی ئایەتوڵڵا سیستانی وەكو حەشدی شەعبی دروست بووە. حەشدی شەعبیش كۆمەڵێك فەسائیل دەگرێتەوە ئەو فەسائیلانە بەشیكیان هەر لە دیمەشق بوون وەكو عەسائبی ئەهلولحەق گەڕاونەتەوە. بەشێك لەسەركردەكانی حیزبوڵڵاى لوبنان ئیستا لە عێراق كیشە دروست دەكەن.بۆیە مەسەلەی مەزهەبگەرای شیعە لەوە دەرچوە دەوڵەتی بیر بكەنەوە ئەوان مەزهەبی بیر دەكەنەوە وەكو شیعە لەبەر ئەوەی خەتەرەكە لەسەر شیعەیە”

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com