دڵشاد شه‌عبان: مه‌ترسیم هه‌یه‌ ته‌وافوقى سیاسى به‌ربه‌ست بێت له‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ شێركۆ جه‌وده‌ت بكرێت

0

نوچەنێت.تایبەت:
دوای ئه‌وه‌ی بڵاوكرایه‌وه‌ شێركۆ جەودەت په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتووی ئیسلامی په‌یوه‌ندی نهێنی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای دانه‌گاز هه‌یه‌ و زانیاری به‌و كۆمپانیایه‌ ده‌دات. هێرشێكی راگه‌یاندن كرایە‌ سه‌ر ئه‌و په‌ڕله‌مانتاره‌ی یه‌كگرتوو. دوێنیش فراكسیۆنی یه‌كگرتوو راگه‌یاندراوێكی بڵاوكردوە به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باس له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ناكات و نه‌یتوانى نكۆڵى له‌ په‌یوه‌ندى په‌ڕله‌مانتاره‌كه‌ى خۆى و كۆمپانیاى دانه‌ گاز بكات.
دڵشاد شه‌عبان،پەرلەمانتاری پارتی و جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ پیشه‌سازی‌‌ و وزه‌‌ و سەرچاوە سروشتییەکان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، لە لێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێت وتی”من و د.شێركۆ پێكەوە لە بەرنامەیەك بووین. من چاوەڕی ئەوەم دەكرد كە دكتۆر بڵێت من هیچ پەیوەندێكم بەو ئمیڵانەوە نییە،بەڵام بەهۆی لێكردنی دوو سێ پرسیاری پێشكەشكارەكەوە بەفیعلی دەرچوو كە ئەو ئیمڵانە لەلایەن دكتۆر شێركۆوە بۆ ئەو كۆمپانیایە نێردراوە بەفعلی پەیوەندی هەیە لە نێوان كۆمپانیا و د.شێركۆ”. ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ به‌پێویستى ده‌زانێت لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ دروست بكرێت بۆیه‌ ده‌ڵێ” دەبێت لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە دروست بكرێت چونكە لە یەكێك لەو ئیمێڵانە شاكر شاكر كەبەڕێوەبەری كۆمپانیای داناغازە لەكوردستان دەڵێت من هەندێك پرسیارت بۆ دەنێرم ئەم پرسیارانە لە د.ئاشتی وەزیری سامانە سروشتییەكان بكە بۆ ئەوەی درۆیەكانی ئاشكراببن. بەهەر شێوەیەك بێت ئەم كۆمپانیایە لەگەڵ حكومەتی هەرێم كیشەی هەیە وە ئەم كۆمپانیایە لە بەریتانیا سكاڵای یاسایی لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆمار كردووە. ناكرێت بەهیچ شێوەیەك تۆ پەیوەندیت بەو شێوازە لەگەڵ كۆمپانیایەكی وا هەبێت كە ئەم كۆمپانیایە سكاڵای لەسەر تۆ تۆمار كردوە وە لە ئەگەری بردنەوەی ئەم سكاڵایە دەبێت حكومەتی هەرێم بەسەدان ملیۆن دۆلار بەو كۆمپانیایە بدات جا لەكاتێكدا تۆ دێت موئەسەسەیه‌كی وا وەكو پەرلەمان دەخەیە خزمەتی ئەم كۆمپانیایە بۆ ئەوەی كە ئەم كەیسە بباتەوە وە ئەمەش بەخیانەت دەزانم”
له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا دڵشاد شه‌عبان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ نابێت حوكمى پێشینه‌ له‌باره‌ى شێركۆ جه‌وده‌ت بدرێت، دڵشاد ده‌ڵێ” بەڵام ئێمە ناتوانین ئێستا حكوم بدەین چونكە ئەمە ئیشی من نییە دەبێت لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە دروست بكرێت ئەم لیژنەیە تەحقیقی خۆی بكات ئەگەر پێ كرا ئەو كاتە دەتوانێت ئیجرائات بكات ئەم لیژنەیە كە لەیەن پەرلەمانەوە دادەنرێت یانیش بدرێت بەدادگا لەوێ كەیسەكە بجوڵێنرێت،بەڵام من لەو بەرنامەیە بۆم دەركەوت كە بەڕاستی ئەو ئیمێڵانە ئیمێڵی د.شێركۆن و خۆی دانی پێدانا كە پەیوەندی هەبوە وە پەیوەندی ئمێڵ و تەلەفۆن لە بەینی د.شێركۆ و ئەم كۆمپانیایە هەبووە،وە ئەمن ئەم شتە بەكارێكی تەندروست نازانم“.

دلشاد شه‌عبان وتیشی”ئێمە وەكو لیژنەكەی خۆمان بەنیازین لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمان كۆببینەوە وە لەوێ داوای لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بكەین بۆ ئەوەی بەدواداچون بۆ ئەو بابەتە بكات بە شێوەیەكی بێ لایەنانە وە ئەگەر بەفیعلی دەرچوو كە پەیوەندیەكە زۆر گەرم و گوڕە لە بەینی د.شێرۆكۆ و ئەم كۆمپانیایە دەبێت ئیجرائات هەبێت،وەئەگەر ئەوكاتەش وادەرنەچوو ئێمە دەبینە هۆكار بۆ د.شێرۆكۆ بۆ ئەوەی كە جارێكی تر جورئەت نەكات پیشەی پەرلەمانتاری بەكار بهێنێت“.

بەڕای جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سروشتیەكان ئەم كارەی پەرلەمانتارەكەی یەكگرتوو خیانەتە و رایگەیاند”ئەو كارەی د.شێركۆ خیانەتە چونكە ئێمە تەفاسیلی ئەم بابەتەمان وەرگرتوە لە لە ئەنجوومەنی باڵای نەوت و گازی هەرێمی كە لە سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری سامانە سروشتییەكان و پلاندانان و دارایی پێك دێت لەوێ پرسیارمان كردوە تەفاسیلی ئەم بابەتەیان بە ئێمە داوە پێش ئەوەی ئێمە لەگەڵ ئەنجوومەنی هەرێمی باڵای نەوت و گاز دابنیشین د.شێركۆ وتی من حەزدەكەم كۆمپانیای دانا غاز بێتە پەرلەمان بۆ ئەوەی ئەوان روونكردنەوە بدەن بەڵام بەپێ پەیڕەوی ناوخۆ نابێت كۆمپانیا بێتە پەرلەمان و رونكردنەوە بدات لە رووی قانونی و پەیڕەویەوە ئەمە شتێكی دروست نییە،بەڵام ئەو هەر ئیسڕاڕی كرد وەنوسراویشی بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان ناردوە بۆ ئەم بابەتە،د.شێركۆ لەكۆبونەوە باسی كرد كە ئەو مەعلوماتی تەواوی هەیە كە كۆمپانیای دانا غاز لەبەریتانیا داوای 100 ملیۆن دۆلار دەكات دوای ئەوەی كە ئێمە لەگەڵ ئەنجوومەنی باڵای نەوت و گاز دانیشتین بابەتەكە بەشێوەیەكی تر بوو،وەڵامی ئەم ئەنجوومەنە ئەوە بوو كە كەیسەكە ئێستا لە بەریتانیایە وەهیچ كەس سەردانی نەكردوە وە حكومەت دڵنیابوو لەوەی وتی ئێمە ئەو كەیسە دەبەینەوە،كێشەكە ئەوەیە ئیسڕاڕی دكتۆر لەسەر هێنانی ئەو كۆمپانیایە بۆ پەرلەمان زائیدەن بەزاری خۆی وتی كە ئەم كۆمپانیایە كەیسەكەی بردوەتەوە كەئەمانە هەمووی جێگەی گومانن،بەڵام ئێمە ناتوانین بڕیار بدەین چونكە ئیشی من نییە دەبێت لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەم بابەتە بكۆڵێتەوە“.
لەوەڵامی پرسیاری ئەوەی كە ئێوە پێشتر ئەوەتان دەزانی كە پەیوەندی لەنێوان د.شێركۆ و كۆمپانیای دانا غاز هەبووە چی پەرلەمان و لیژنەكەتان هەڵوێستان نەبووە و رێگەتان لێنەگرتوە تا ئەو پەیوەندیە لە راگەیاندن ئاشكرا نەبوو قسەتان نەكرد،بۆ ئەمە دڵشاد شەعبان وتی”كێشەكە ئەوەیە ئێستا حیزبایەتی زۆر زۆر زەقتر و زاڵترە لەسەر هەموو بەرژەوەندییەكان،من مەوقیفی رەسمی بزوتنەوەی گۆڕانم هەر لەسایتەكەی ئێوە بینی لەسەر ئەم بابەتە كەد.بەهار وتی ئێمە بەهەموو شێوەیەك پاڵپشتی د.شێركۆ دەكەین ئاخر چۆن دەكرێت 3 برادەری ئەم فڕاكسیۆنە لەناو لیژنەكەمانن تۆ بەبێ لێكۆڵینەوە بێ حوكمێكی لەم شێوە بدەیت باشە بۆ لێكۆڵینەوە نەكرێت،كێشەكە ئەوەیە ئەم تەواوفوقاتە سیاسیانەی كە هەیە و ئەم لێك نزیك بونەی حیزب حزبانەی كە لەناو پەرلەمان و دەرەوەی پەرلەمان هەیە ئەمانە لەسەروی هەموو بەرژەوەندیەكانی ئەم میللەتن“.
شەعبان مەترسی خۆشی نەشاردەوە كە جارێكی تر ئەم تەوافوقاتە سیاسیە رێگربیت لەوەی كە د.شێركۆ لێكۆڵینەوەی لەگەڵ بكرێت و ئەو وتی”بەتەئكید ئەم تەوافوقاتە رێگرە بەڵام لەگەڵ برادەرانی یەكێتی قسەمان لەسەر ئەم بابەتە كردوە ئەوانیش پێیان باشە كە لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمان قسەبكەین بۆ ئەوەی لیژنەیەكی تەحقیق هەستێت بەئەركی خۆی،بۆم دەركەوتوە كە تەوافوقاتی سیاسی و لێك نزیك بوونی حیزبایەتی لەسەری هەموو بەرژەوەندیەكانی ئەم میللەتن.
پەرلەمانتارەكەی پارتی ئاشكراشی كرد كە”ئێستا هەرێمی كوردستان تەڕەفێكە لەكەیسەكە هەموو لایەنە سیاسیەكانیش لەم حكومەتە دان. كۆمپانیای دانه‌غازیش تەڕەفێكە ئەگەر كۆمپانیای دانه‌غاز ئەم كیسەی بردەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان هەر هەمووی زەرەردەكات و هەرێمی كوردستانیش. ئەگەر حكومەتی هەرێمیش ئەم كەیسەی بردەوە حكومەت و هەموو لایەنە سیاسییەكان لەم كەیسەدا براوە دەبن. بەڵام كێشەكە ئەوەیە زۆرجار لایەنی سیاسی هەیە حاڵەتێكی ئاوا بۆ مەرامێكی سیاسی بەكاردەهێنێت. ئەم برادەرە لەسەر لیستی یەكگرتووی ئیسلامیە بەڵام ئەو تەوافوقەی لەبەینی یەكگرتوو و ئەم حیزبانە هەیە و بۆ ئەوەی تیك نەچێت ناینە ناو ئەو بابەتەوە واتە بەرژەوەندی حیزبی باڵاترە لەبەرژەوەندی میللەت بەداخەوە“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com