نوچەنێت، تایبهت:
بڕیارە پارتی وەفدێك بۆ سەردانكردنی لایەنە سیاسیەكان پێكبهێنێت، عهلى حوسێن ئهندامى سهركردایهتى پارتى لهبارهى ئهوشاندهوه دهڵێ” پرسی سەرۆكایەتی هەرێم و دەستور تەنها پرسی پارتی نین تا وەفدی پارتی بچێتە لای لایەنەكان و قسەی لەسەر بكات”.
عەلی حسێن،ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان،لەلێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێت وتی”لهكۆبونهوهی سهركردایهتی حزبەكەماندا تهئكید له یهك ریزی لایهنه سیاسییهكان كرایهوه كه زۆر پێویستە بۆ ئهو قۆناغه،لەبەر ئەوە پێویستی بەوە هەیە بۆ هەموو پرسێك بەتایبەتی پرسە گرنگەكان كە پەیوەستە بە ئێمە و عێراق،بەئێمە و داعش،بەحوكومڕانی و دەستور و سەرۆكایەتی هەرێمەوە گفتوگۆیان لەبارەوە بكرێت،بۆیە بەباش زانرا هەوڵی پاراستنی ئەو یەكرێزیە پارێزریت و گفتوگۆ بكرێت لەسەر خاڵە هاوبەشەكانی لەنیوانمان دا هەیە“.
لەبارەی ئەوەی سەردانی كردنی لایەنەكان تاچەند پەیوەندی بەپۆستەكەی بارزانییەوە هەیە،عەلی حوسێن جەختیكردەوە كە وتی”پرسی سەرۆكایەتی هەرێم و دەستور تەنها پرسی پارتی نین تا وەفدی پارتی بچێتە لای لایەنەكان و قسەی لەسەر بكات،دەستور بۆ كوردستانە،سەرۆكایەتی هەرێمیش سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانە ئەمانە پەیوەندی بەبابەتی هەمەلایەنە هەیە،ئەم بابەتانە پرسی نیشتیمانی و نەتەوەیین هی خەڵكی كوردستانن پەیوەست نین تەنها بە پارتیەوە یان كەسێكی دیاری كراوەوه. پارتی بەو ئاڕاستەیە كار دەكات بۆ ئەوەی بتوانین خاڵە هاوبەشەكانی نێوانمان و بیروبۆچونەكان لێك نزیك بكەینەوە بۆ ئەوەی بتوانین هەر بڕیارێك بدەین بڕیاری هەموو لایەنەكان بێت بەتایبەتی مەسەلەی دەستور كەدەستور پەیوەستە بەهەموو تاكەكانی كوردستانەوە“.
ئەندامەكەی سەركردایەتی پارتی ئاماژەی بەوەشكردوە كە”پێویستە هەندێك مەسائیل بەشەخسەنە و حیزی نەكرێن، چونكە ئەم پرسانە پەیوەستن بە كوردستان و ئەزموونی كوردستان و ئەو قۆناغەی كە ئێستا كوردستان پێدا تێپەڕ دەبیت بۆیە ئەم پرسانە قابیلی گفتوگۆن هەر چەند رای زیاتر وەربگیرێت و پرس بە لایەنەكان و خەڵكیش بكرێت رەئی ئیمە لەگەڵ ئەوەیە و وامان پێ باشە“.
عەلی حسێن ئاشكراشی كردوە”نەك شاندێكی دیاری كراو بچێت ئەم كارە بكات لەكۆبونەوەی سەركردایەتی بەباش زانرا كە مەكتەبی سیاسی گرنگی بەو بابەتە بدات بەتایبەتی لەم قۆناغەی ئێستادا بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنەكان“.
عهلى حوسێن: بابهتى دهستوور و سهرۆكایهتى ههرێم تهنها پهیوهندى به پارتى نییه
0
Share.