نوچەنێت.ههولێر:
ئەندامێكی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، ئەو پۆستانەی لە بەغدا بەر كورد كەوتوون، گفتوگۆ لەسەر دابەشكردنیان لە نێوان لایەنە كوردییەكاندا بەردەوامە بۆ ئەوەی پڕ بكرێنەوە و، كەسیش ناتوانێت لە دەستی كورد دەریان بهێنێت.
ئەردەلان نوورەدین،پەرلەمانتاری پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق،بە ماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە”پۆستێكی زۆر لە بەغدا هەن كە كورد وەری نەگرتوون، وەكو ماف مافی كوردن و كەس ناتوانێت نكۆڵی لەوە بكات، مەبەستەكەیش كەمتەرخەمی نییە، بەڵكە پاش ئەوەی رێككەوتن لە نێوان لایەنە كوردییەكان لەبارەی دەستەكانەوە دەكرێت كە 5ـیان تا ئێستا بەر كورد كەوتوون، لە بارەی بریكاری وەزارەتەكانیش بڕوا ناكەم كێشە هەبێت”.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وتیشی”ئێمە لە بەغدا لە بچووكترین مافی كورد خۆش نابین نەك هەر لەلایەنی داراییەوە، بەڵكە لەلایەنی پۆستەكانیشەوە دەبێت ماف بە كورد بدرێت، بەڵام دەكرێت ئەگەر كەمێك دوا كەوتبێت و شیعەیەك وەری گرتبێت كێشە نییە بە هۆی ئەوەی كەسێك دیاری نەكرابێت و سیڤی پێشكەش نەكرابێت، ئەوەیشیان خاڵێكی دیكەیە، بەڵام وەكو مافی كورد كەس بۆی نییە زەوتیان بكات”.
ئەردەلان رونیشیكردوە”بە گفتوگۆ و رێككەوتن ئەو پۆستانە لە نێوان لایەنە كوردییەكاندا دابەش دەكرێن و كاركردنیش لەو بارەیەوە بەردەوامە و گشت پۆستەكانیش دەستنیشان كراون، تەنیا سیڤی ماوە و هیواخوازین لە داهاتوویەكی نزیكدا یەكلا ببێتەوە”.