نوچەنێت.هه‌ولێر:
سیاسه‌رمه‌داری كورد (عوسمان ئۆجه‌لان) قسه‌كانى (دوران كاڵكان) به فیتنه‌گه‌ڕى ناو ده‌بات و، پێى وایه دووبه‌ره‌كى ده‌نێته‌وه.
له‌باره‌ى قسه‌كانى (دۆران كاڵكان) ئه‌ندامى كۆما جڤاكى كوردستانه‌وه (عوسمان ئۆجه‌لان) به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتى ڕاگه‌یاندوە”فیتنه‌یه‌كى گه‌وره له‌سه‌ر كورد هه‌یه، ئه‌و فیتنه‌یه ده‌یه‌وێت یه‌كێتیى نه‌ته‌وه‌یى ته‌فروتونا بكات و، ئاخر دوژمنانى گه‌لى كورد ده‌یانه‌وێت فیتنه‌یه‌ك بخه‌نه ناو گه‌لى كورده‌وه تا ئه‌و یه‌كبوونه سه‌رنه‌كه‌وێت؛ كورد له ئامانجی هه‌نگاو به‌ره‌و ده‌وڵه‌تبوون و یه‌كگرتن دوور بخاته‌وه”.
(عوسمان ئۆجه‌لان) كه برای ڕێبه‌ری زیندانكراوی په‌كه‌كه (عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان)ه وتیشی”لێدوانى كاڵكدان لێدوانى سیاسى نییه، به‌ڵكه فیتنه‌یه‌كى سیاسییه و ده‌بێت هه‌موو گه‌لى كورد مه‌حكومى بكه‌ن و، ده‌بێت دژى ئه‌و بۆچوونه بوه‌ستینه‌وه؛ چونكه ئه‌مه مه‌ترسیداره و شتى دیكه به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت.”
وتیشى: “تاكه شتێك كه داوا له بارزانى ده‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه، ئه‌و په‌یامه‌ى هه‌ڵى گرتووه به‌رده‌وام بێت، ڕاسته له‌م لاو ئه‌ولا په‌لامارى ده‌درێت، فیتنه‌ى بۆ دروست ده‌كرێت، به‌ڵام دواجار سه‌رده‌كه‌وێت”.
(ئۆجه‌لان) باسى ئه‌وه‌شى كرد كه، ”(كاڵكان) دۆخێكى واى دروست كردووه، كه كه‌س نه‌توانێت به‌رگرى لێ بكات، چونكه هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌ى كرد تازه په‌شیمانبوونه‌وه‌شى دادی نادات، چونكه له دڵه‌وه ئه‌و قسانه‌ى كردووه.”