ئەو کەسەی هەوڵی هاککردن دەدات کارمەندی KNN نیە، ئەو جۆرە کارانە لەئاکاری کارمەندانی کەناڵی KNN وە دوورە

0

 ئەو کەسەی هەوڵی هاککردن دەدات کارمەندی KNN نیە، ئەو جۆرە کارانە لەئاکاری کارمەندانی کەناڵی KNN وە دوورە

نوچەنێت

سەرچاوەیەک لە KNN رایگەیاند ئەو کەسەی بەناوی کارمەندەکەی ئەوان، هەوڵی هاککردنی فەیسبوکی سەرنوسەری نوچەنێت و چەند کەسێکی تری داوە، کەسێکی هاککەرەو پرۆفیلی ئەو کارمەندەی هاککردووە و بۆ ئەو مەبەستە بەکاری دەبات.

دوای ئەوەی بۆچەند جارێک لە پرۆفیلی کارمەندێکی کەناڵی KNNەوە هەوڵی هاککردنی فەیسبوکی سەرنوسەری نوچەنێت درا بەچەند رێگایەکی جیاواز، نوچەنێت ناچاربوون ئەو هەوڵە ناشیرینە وەک هەواڵێکی رۆژنامەوانی تەعامولی لەگەڵ بکەن بە خوێنەرانی رابگەیەنن، لەهەمانکاتیشدا نوچەنێت پەیوەندی کرد بە کەناڵەکەوە، سەرچاوەیەک لەکەناڵیKNN رایگەیاند کە” ئەوان ئاگادارن پرۆفیلی ئەو کارمەندەیان هاککراوەو لەلایەن کەسانێکی ترەوە ئەو کارە دەکەن”، سەرچاوەکەی KNN ئەوەشی وت “کارمەندەکەیان رونکردنەوەی داوەو رونکردنەوەی خۆیشی رادەگەیەنێت لەو بارەوە، کە فەیسبوکەکەی هاککراوە بەناوی ئەوەوە ئەو کارانە دەکرێت ئەوەی ئەو کارە دەکات کەسێکی هاککەرە نەک کارمەندەکەی ئێمە”.

هەمان سەرچاوەی تەئکیدی لەوەش کردەوە کە “ئەو جۆرە کارانە لەئاکاری کارمەندانی کەناڵی KNN وە دوورە و پرۆفیلی چەند کارمەندێکی تریشمان هاککراوە”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com