عه‌بادى گله‌یى كردووه و بارزانى ئامۆژگاری پێداوه
نوچه نێت
سایتێكى سوننى كه بنكه‌ى سه‌ره‌كه‌ى له‌عه‌ممانه، هه‌ندێك نهێنى كۆبوونه‌وه‌ى نێوان مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم و حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاشكرا ده‌كات و به‌پێى زانیاریی سایته‌كه بێت كۆبوونه‌وه‌كه به‌شێكى بریتی بووه له گله‌یى و ئامۆژگارى.
سایتى عه‌باسیه نیوز، كه سایتێكى سوننى راپۆرته هه‌واڵێك بڵاو ده‌كاته‌وه و له راپۆرته‌كه باس له هه‌ندێك نهێنى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نێوان سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌كات كه دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له‌هه‌ولێر ئه‌نجام درا.سایته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه زانیارییه‌كانى له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى كورد وه‌رگرتووه. له‌یه‌كێك له بابه‌ته‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له‌ودیداره‌دا عه‌بادى گله‌یى خۆى له لای بارزانى كردووه و باسى ئه‌وه‌ى كردووه به‌ده‌ست ئه‌و فشارانه‌وه ده‌ناڵێنێ كه له‌لایه‌ن نورى مالیكییه‌وه ده‌كرێته سه‌رى . گوتویه‌تى مالكى به ئامانجى سه‌رنه‌كه‌وتنى حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگ دروست ده‌كات به‌تایبه‌تى له‌بوارى یاساداناندا. بۆ ئه‌مه‌ش مالیكى كۆمه‌ڵێك كه‌سى له‌لایه‌نگرانى خۆى هانداوه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه كه په‌رله‌مانتاره‌كانى سه‌ر به‌مالیكى هه‌وڵیان داوه رێكه‌وتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بشێوێنن.
عه‌باسیه نیوز ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات سه‌رچاوه‌كانى باسیان له‌وه كردووه بارزانى پێشنیارى بۆ عه‌بادى كردووه، ده‌سه‌ڵاتى مالیكى سنووردار بكات. بارزانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كردووه كه كه نورى مالیكى پۆستى جێگرى سه‌رۆك كۆمارى بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌جنداى خۆى به‌كارهێناوه. به‌پێى ئه‌و سه‌رچاوانه بارزانى وتویه‌تى” باوه‌ڕم وایه تا ئێستا مالیكى باوه‌ڕى به‌وه نه‌هێناوه له‌پۆسته‌كه‌ى لادراوه. ئێستاش چاوی له‌پۆسته‌كه‌یه‌تى”. هه‌ر ئه‌و سایته روونى كردۆته‌وه عه‌بادى هه‌موو هه‌واڵێكى بۆ ئه‌وه‌یه فشاره‌كانى مالیكى له‌خۆى دووربخاته‌وه و له‌دواسه‌ردانیشدا بۆ واشنتون داواى له ئیداره‌ى ئه‌مریكى كردووه له ده‌سه‌ڵاتى مالیكى نه‌جاتى بده‌ن.
سایتێكى سوننه: چه‌ند نهێنییه‌كانى نێوان بارزانى و عه‌بادى ئاشكرا ده‌كات
0
Share.