نوچەنێت.تایبه‌ت:
دوای ئەوەی بڵاوكرایەوە كە بەگوێرەی چەند ئیمەیڵێكی كۆمپانیای دانه غاز شێركۆ جەودەت،سەرۆكی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی كوردستان هەماهەنگی گەرموگوڕی لەگەڵ كۆمپانیای دانه غاز هەبووە و زانیاری هەستیاری كۆبوونەوە تایبەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی داوە بەو كۆمپانیایە. عومه‌ر نووره‌دینى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌خولى پێشوو له‌لێدوانێكى تایبه‌ت به‌نوچه نێت ده‌ڵێ” په‌یوه‌ندییه‌كه له به‌رژوه‌ندى دانه‌گاز بووه و شێركۆ جه‌وده‌تیش به‌رژوه‌ندى هه‌بووه و ره‌تیشى نه‌كرۆدته‌وه كه زانیارى داوه. ئه‌مه‌ش كارێكى نایاساییه ده‌بێت داواكارى گشتى قسه‌ى خۆى هه‌بێت”.
“په‌یوه‌ندییه‌كه له به‌رژوه‌ندى دانه گاز بووه”
له‌وباره‌یه‌وه د.عومه‌ر نوره‌دینی،په‌رله‌مانتاری پارتی له‌خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت به‌نوچه‌نێت وتی”له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتیه جیهانییه گه‌وره‌كان ئه‌ندامی په‌رله‌مان كه مه‌علوماتیان له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕ ده‌كات سه‌ره‌نجام هه‌میشه كۆمپانیاكان براوه‌ن كه‌واته له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا كە ئه‌ندامێكی بەڕێزی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای دانا غاز هه‌ی بووه سه‌ره‌نجام ئه‌م په‌یوه‌ندیه چوەتە خزمەتی بەرژەوەندی كۆمپانیاكەوە چونكە ئەوان سەد لەسەد بەدوای بەرژەوەندی و قازانجی خۆیاندا دەگەڕێن،كۆمپانیاێكیش كە لەحاڵەتی ئەوە دایە كە كێشەی هەیە لەگەڵ حكومەت و پەرلەمان و میللەتەكەی تۆ،خاڵێكی تریش كە جێگەی ساغ كردنەوەو بەدواداچوونە كەمن پێموایە هەم دەبێت پەرلەمانی كوردستان لەسەر ئەم پرسە بوەستێت،هەم داواكاری گشتی لەكوردستان جوڵە بەدوای ئەم بابەتەدا بكات هەمیش میدیا قسەی خۆی لەسەر بكات چونكە جۆری پەیوەندییەكە و ئەو مەعلوماتانەی كە لەناو كۆبونەوەكانی پەرلەمان و كۆبونەوەكانی لیژنە و كۆبنەوەكانی لیژنە لەگەڵ ئەنجوومەنی نەوت و گاز كە سەرۆكی حكومەت و جێگری و وەزیرە بەرجەستەكان لەوێدا ئەندام بوون ئەم زانیاریانە راستەوخۆ دراون بە كۆمپانیای داناغاز،
” تا ئێستا شێركۆ جه‌وده‌ت به‌رژوه‌ندى هه‌بووه و زانیارییه‌كانیشى ره‌ت نه‌كردۆته‌وه”
عومه‌ر نورده‌ینى له‌سه‌ر خاڵێكى دیكه په‌یوه‌ندى نێوان شێركۆ جه‌وده‌ت و كۆمپانیاى دانه گاز ده‌وه‌ستێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه شێركۆ نكۆڵى له‌و زانیاریانه نه‌كردووه كه بڵاوكراوه‌ته‌وه. عومه‌ر نوره‌دینى ده‌ڵێ” من سەیری دیكۆمێنتەكانم كرد ئەم دەستنوس و ئیمێڵانە لە ئارادابوون چونكە تا ئێستا ئەم بەڕێزە رەتی نەكردوتەوە كە بەتەواوەتی بڵێت ئەم دیكۆمێنتانە پەیوەندیان بەمنەوە نیە، بەتایبەتی دەستنوسی خۆی هەیە كە داوای ئەوەی كردوە كە كۆمپانیای داناغاز خەڵكی بۆ تەعین بكات. كەواتە بەرژەوەندی لەئارادا بووە. لێرەدابەرژەوەندی ئەوەی كە خەڵكت بۆ دابمەزرێنن،داواكاریت لێیان هەبوە داواكارێك كە بەرژەوەندی و دامەزراندنی خەڵكی تێدایە. بۆیە پرسەكە جێگەی لەسەر وەستانە،مەوزوعێكی زۆر جدیە لەوڵاتەكەماندا و سروشتێكی خاسیشی هەیە،پێویستە پەرلەمان و سەرۆكایەتی پەرلەمان و لیژنە پەیوەندیدارەكەی خۆی و دەسەڵاتی قەزائی بەتایبەتی داواكاری گشتی كە تائیستاش بەشێكیە لەوەزارەتی داد پێویستە هەمویان قسەی خۆیان هەبێت و ئەم بابەتە ساغ بكەنەوە،كۆمەڵێك پرسیار لە چوارچێوەی ئەم پەیوەندیەدا خۆیان دەخەنەڕوو كە پێویستیان بەوەڵامی دروست هەیە“.
“كارێكى نایاساییه و ده‌بێت داواكارى گشتى قسه‌ى خۆى هه‌بێت”
عومه‌ر نوره‌دینى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه په‌ڕله‌مانتار ئه‌و كارانه بكات كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى وڵاته‌كه‌ى به‌سووده. ئه‌و نموونه‌ى كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێ”نەك پەرلەمانتارێك هەتا كۆمپانیاكان لەوڵاتە زل هێزەكاندا پابەندن بەوەی كە لە چوارچێوەی كاركردنەكەی بەرژەوەندی باڵای نیشتیمان و گەل و وڵاتەكەی بەنەزەری ئعتیبار وەربگرێت بۆ نموونە دروشمی كۆمپانیا ئەمریكییەكان ئەوەیە كە هەرچی بۆ ئەمریكا بەسود بێت بۆ ئیمەش بەسودە. چ جای ئەندامی پەرلەمان،دەبێت ئەندامی پەرلەمان بڵێت هەرچی بۆ وڵاتەكەم بە سودە بۆ منیش بەسودە،هەرچی بەرژەوەندی وڵاتەكەمە بەرژەوەندی منە و ئیشی لەسەر دەكەم” له كۆتایى لێدوانه‌كه‌شى دا بوونى په‌یوه‌ندى نێوان ئه‌ندام په‌ڕله‌مانێك و كۆمپانیاى دانه گاز به نایاسایى دزانێ و له لێدوانه‌كه‌ى بۆ نوچه نێت وتى ” ئەم پەیوەندیە و ئەو زانیاریانەی كەدراون بە دانا غاز دەردەكەویت كە داناغاز ویستویەتی بەكاریان بهێنێت لە پێناو بردنەوەی كەیسەكەی خۆی و كێشەكەی خۆی دا كەواتە تەعامولێكی نایاسایانەی نادروست لەلایەن داناغازەوە بەم زانیاری و داتایانەوە كراوە.بۆیە پێویستی بەلێكۆڵێنەوەو بەدواداچون و وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە لەلایەن هاوڵاتیان و میدیاكاران و خەڵكی ئەم وڵاتەوە دەكرێت. بۆیە پێویستە داواكاری گشتی و پەرلەمان و حكومەتی هەرێم بەتایبەتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی داراییە قسەی خۆیان بكەن“.
عومه‌ر نورەدینى: دەبێت داواکاری گشتی لەپەیوەندییەکانی شێرکۆ جەودەت بەدەنگ دێت
0
Share.