کارمەندێکی کەناڵی KNN هەوڵی هاککردنی فەیسبوکی سەرنوسەری نوچەنێت دەدات

0

کارمەندێکی کەناڵی KNN هەوڵی هاککردنی فەیسبوکی سەرنوسەری نوچەنێت دەدات

نوچەنێت

سەرنوسەری نوچەنێت رایگەیاند، دوای ئەوەی بۆ چەند جارێک هاتونەتە ناو پرۆفیلەکەی و قسەیان نابەجێیان بەخەڵک کردووە. جارێکی تر کارمەندێکی کەناڵی KNN هەوڵی هاککردنی فەسیبوکەکەی داوە، لەکاتێکدا راستەخۆ لەڕێی چاتەوە قسەی لەگەڵ کردووە، وتیشی “قسە لەگەڵ بەرپرسانی کەناڵی KNN دەکەم و دەبێت بزانم ئایا دەکرێ کارمەندەکانیان بەم ئەخلاقەوە بەناوی کەناڵەکەو کارمەندی ئەوان قسەبکات؟.

رزگار رەزا چوچانی سەرنوسەری نوچەنێت لەو بارەیەوە وتی” لەم ماوەیەدا کارمەندێکی کەناڵی KNN راستەوخۆ چاتی لەگەڵ دەکردم، منیش بەحوکمی ئەوەی پەیوەندی باشم لەگەڵ زۆر کەسێک هەیە، کە کاری رۆژنامەوانی دەکەن ئاسایی قسەم لەگەڵ دەکردو داوای هاوکاری کاری رۆژنامەوانیشم لێکرد، چونکە ماڵپەڕی نوچەنێت تەنها بەهاوکاری چەند هاوڕێیەک بەبێ هیچ دەستکەوتێکی مادی و تەنها بەدەستکەوتی مەعنەوی خۆیان دەچێتەڕێوە، بۆیە داوای هاوکاری لەهەر کەسێک دەکەین، دوای چەند رۆژێک لەو قسەکردنە هەمان بەڕێز هاتەوە ناو چاتکردن و هەوڵی هاککردنی دام بەناردنی لینکێک، بەڵام من پێشتر لەو بارەوە زانیاریم هەبوو، بۆیە لینکەکەم نەکردەوە تا چانسی هاککردنەکەی بەرکەوێ”.

چوچانی ئەوەشی ئاشکرا کرد کە” ئەو بەڕێزە ناوی عەبدوڵڕەحمان ئەبوبەکرە، کاک عەبدولڕەحمان کارمەندی کەناڵەکەیە، ئەگەر ئەوە پرۆفیلی ئەو نیە چۆن تا ئیستا رونکاری نەداوە؟، خۆ ناکرێ بڵێ نەم زانیوە، چونکە کارمەندەکانی تری ئەو کەناڵە لەو پرۆفیلە هاوڕێن، ئەبێ پێیان نەوتبێ؟، دواتر هەموو وێنەکانی کاتی بەرنامەو پشت کامیرەی ئەو بەڕێزە لەو پرۆفیلە هەیە، چۆن ئەو کەسە دەستی دەگاتە هەموو وێنەکانی؟ کاتێک هەوڵی هاککردنی دا بۆ دواجار کە قسەی کرد سڵاوی کردو لەدوای وەڵامی سلاوی من، نوسی (با به ته كه ى نا و زانكوت بينيوه؟) منیش نوسیم نەوەڵا کاکە گیان نەم دیوە، کام بابەت و لەکوێ هەیە؟ لینکێکی نارد نوسی (وەرە ناوەوە سەیری بکە)، بەڵام من نەچومە ناو لینکەکە و دواتر بەدواداچونم بۆ ئەو لینکە کرد، زانیم لینکی هاککردنە، کە زانیم کەسێکی تریشی هاککردووەو لە فەیسبووک بڵاوی کردۆتەوە ئەو کەسە، دڵنیا بووم کە بەڕێزیان کەسێکی هاککەرە”.

سەرنوسەری نوچەنێت ئەوەشی راگەیاند” قسە لەگەڵ بەرپرسانی کەناڵی KNN دەکەم و دەبێت بزانم ئایا دەکرێ کارمەندەکانیان بەم ئەخلاقەوە بەناوی کەناڵەکەوە قسەلەگەڵ خەڵک بکەن و تەعامول بکەن؟. دواتریش قسەی زیاترم دەبێت لەسەر ئەو باسە، چونکە ئەو بەناوی پەیامنێری ئەو کەناڵەوە، قسە لەگەڵ خەڵک دەکات، کەوایە هاکردنیشی هەر بەناوی کەناڵەکەوە دەبێت، ئەگەر کەناڵەکە ئەوەشیان پێ قبوڵ نەبێت، چونکە هیچ دەزگایەک خەڵکی لەوشێوە وەرناگرن، بۆیە دەبێت هەڵوێستی ئەوان بزانم و دەقی قسەکانی و ئەو لینکەش لای ئێمە پارێزراوە، کە هەوڵی هاککردنی پێ دەدات، خۆ ئەگەر کاک عەبدوڵڕەحمانیش نیە ئەو کارە دەکات، بەڕێزیان دەبێت رونی بکاتەوە بۆچی تا ئێستا نەیوتووە ئەوە پرۆفیلی ئەو نیە؟، بۆ باسی نەکردووە کە وێنەکانی چۆن دەست ئەو کەسە دەکەوێ لەدوای هەر بەرنامەیەکی و وێنەکانی پشت کامیرای لەو پرۆفیلە دادەنرێت؟”.

رزگار رەزا ئەوەشی وت”من مافی خۆمە رێی یاسایی لەدژی ئەو پەیامنێرە بگرمە بەر بەڵام جارێ بزانم بەکوێ دەگات؟؟ لێرەشەوە بیری خوێنەرانی دەهێنمەوە لەمێژە رونکردنەوەم داوە ماوەی چەند مانگێکە وتومە، هەر قسەیەکی شەخسی بەهەر کەسێک ئەدرێت، لەڕێی فەیسبوکەوە بەناوی منەوە، با ئاگادارم بکەن چونکە من قسەی شەخسیم لەگەڵ هەر کەس هەبێت، ئاگاداری دەکەم، کە لەڕێگای ئیمەیلەوە قسە دەکەم و ئاکاری منیش نیە هەڵە بەرانبەر بەکەس بکەم, جارێکی تریش رایدەگەیەنم هەر کەسێک لەڕێی فەیسبوکی منەوە قسەی شەخسی لەگەڵ کرا لەڕێی ئیمەیلەوە ئەتوانی دڵنیابێتەوە لەوە کە منم یان کێ؟ چونکە ئاگام لێیە خەڵکانێک ئەتوانن فەیسبوکی خەڵک بە ئاسانی بەکار بهێنن بۆ قسەکردن لەگەڵ خەڵک و منیش پێشتر وام لێکراوە، کە قسەیان بە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێک لە حزبەکان وتبوو، بەڕێزیان بەتەلەفۆن ئاگاداری کردم، هاوڕییەکی زۆر عەزیزیش حیوارێکی لەگەڵ کرابوو، بەزمان و شیوەی قسەکان زانیبوی من نیم و ئاگاداری کردم”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com