نوچه نێت
به‌رپرسێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى موسڵ چۆنیه‌تى به‌شداربوونى پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر شارى موسڵ ئاشكرا ده‌كات.
سه‌ید چه‌تۆ ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى موسڵ، ئه‌مڕۆ له‌لێدوانێكى بۆ سۆمه‌ریه نیوز ئاشكراى كردووه كه پێشمه‌رگه له‌سێ قۆڵه‌وه گه‌مارۆى موسڵ ده‌دات و ئه‌مه‌ش وه‌ك پێشینه و ئاماده‌كارییه‌ك ده‌بێت بۆ رزگاركردنى موسڵ. روونیشى ده‌كاته‌وه. بۆیه داعش چه‌ند رۆژێكه بۆ ئه‌و ناوچانه فشار بۆهێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌هێنێت. هه‌ر له‌لێدوانه‌كه‌ى روونى ده‌كاته‌وه زانیارى ئه‌وتۆیان هه‌یه كه خه‌ڵكى موسڵ داوا ده‌كه‌ن هێزه‌كان په‌له بكه‌ن بۆ رزگاركردنى شاره‌كه‌یان له‌ده‌ست داعش. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێشتر كورد له‌بابه‌تى به‌شداركردنى پێشمه‌رگه له رزگاركردنى موسڵ سڵى ده‌كرده‌وه. كه‌چى ئێستا وه‌ك چاودێران باسى ده‌كه‌ن ئه‌ركه قورسه‌كه به‌پێشمه‌رگه دراوه.
پلانى به‌شداركردنى پێشمه‌رگه بۆ رزگاركردنى موسڵ ئاشكرا ده‌بێت
0
Share.