هێزه‌كانى كورد له‌پایته‌ختى داعش نزیك ده‌بنه‌وه‌

0

نوچه‌ نێت
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌مه‌ڕسه‌دى سوورى ئاشكراى ده‌كه‌ن كه‌ هێزه‌ كوردییه‌كان رۆژئاواى كوردستان توانیوایانه‌ بگه‌نه‌ شارۆچكه‌ى عه‌ین عیسا له‌نزیك رقه‌ى پایته‌ختى داعش.
به‌ڕێوه‌به‌رى مه‌رسه‌دى سورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رامى عه‌بدولره‌حمان وتویه‌تى” یه‌كێنه‌كانى پاراستنى گه‌ل توانیویانه‌ ده‌ست به‌سه‌ر كارگه‌ى لافارگى چیمه‌نتۆ بگرن له‌ باكورى رۆژ‌واواى عه‌ین عیسا كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنوورى كارگێرى پارێزگارى رقه‌”. شارى رقه‌ كه‌ به‌پایته‌ختى داعش داده‌نرێت. هه‌روه‌ها رامى باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ كورده‌كان توانیویانه‌ له‌دوو رۆژى رابردوودا 7 گوندى سنوورى رقه‌ بگرن. ئیستاش شه‌ڕوپێكدادان له‌و ناوچانه‌ به‌رده‌وامه‌”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com