ئەڵمانیا بۆ بارزانی: بەردەوام دەبین لەهاوكاری كردنتان

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
جێگری وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا لە كۆبنەوەی لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەردەوامبوونی وڵاتەكەی دووپاتكردەوە لە پاڵپشتیكردنی هەرێمی كوردستان و هاوكاریی و مەشقی سەربازیی پێشمەرگە.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هه‌رێم بڵاوی کردەوە”ئەمڕۆ شەممە 11ـی 4ـی 2015 لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ماركوس گرووبڵ جێگری وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا و شاندی یاوەری كرد كە پێكهاتبوونلە كونسوڵی ئەڵمانیا لە هەولێر و ژمارەیەك پارلەمانتار و ئەفسەر و ڕاوێژكاریی سەربازیی وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا“.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە”لە دیدارەكەدا شاندی ئەڵمانیا ستاییشی ڕۆڵ و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیان كرد لە ڕووبەڕوو بوونەوەی تیرۆریستان و پاراستنی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی ناوچەكە و ئەوەیان خستەڕوو كە قوربانییەكانی پێشمەرگە بە قوربانیی خۆیان دەزانن چونكە پێشمەرگە لەبری هەمووان شەڕی تیرۆریستان دەكەن. هەروەها بەردەوامبوونی وڵاتەكەیشیان دووپاتكردەوە لە پاڵپشتیكردنی هەرێمی كوردستان و هاوكاریی و مەشقی سەربازیی پێشمەرگە. شاندی وڵاتی ئەڵمانیا خۆشحاڵیی خۆشیان نیشاندا بەو پێشكەوتن و بووژانەوەیەی لە كوردستاندا هەیە و ئاماژەیشیان بەوەدا كە گەلی ئەڵمانیا هاوسۆزییەكی كەموێنەی بەرانبەر كوردستان و پێشمەرگە هەیە و هەر ئەوەیش وایكرد كە ئەڵمانیا ئاسانتر بتوانێ بڕیاری پشتیوانیكردنی هێزی پێشمەرگە بدات. شاندی وڵاتی ئەڵمانیا هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنیان بۆ كوردستان و هێزی پێشمەرگە خواست و جەختیان لە پەرەپێدان و فراوانتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی كوردستان كردەوە“.

لەبەرانبەریشدا”بارزانی سوپاسی گەل و حكوومەتی ئەڵمانیای كرد كە هاوكار و پشتیوانی پێشمەرگە و كوردستان بوونە و ئەوەی دووپاتكردەوە كە هاوكارییە سەربازییەكانی ئەڵمانیا لە شەڕی دژی تیرۆریستاندا زۆر كاریگەر بووە. سەرۆك بارزانی كورتەیەكی لەبارەی دەركەوتنی تیرۆر لە ناوچەكە و پەلاماری تیرۆریستان بۆ سەر كوردستان باس كرد و ڕایگەیاند كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان توانیویەتی لە ماوەیەكی كەمدا تیرۆریستان تووشی شكستی گەورە بكات و بیستهەزار كیلۆمەتری چوارگۆشەی لەدەستی تیرۆریستان ڕزگار كردووە“.

ماڵپەڕەكە رونیشیكردوەتەوە”بارزانی لە درێژەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوەدا كە كوردستان لەشەڕی تیرۆریستاندا قوربانییەكی زۆری دا بەڵام ئەو شەڕەیش وانەیەكی باش بوو بۆ گەلەكەمان كە ئێمە لە ناوچەیەكدا دەژیین كە هەمیشە هەڕەشەی تازە سەرهەڵدەداتەوە و پێویستە هەردەم ئامادەی بەرگریكردن و پاراستنی خەڵكی خۆمان بین لە هەڕەشە و توندڕۆییەكان“.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئەوەش ئاشکرا دەکات کە”بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەكە و ڕێگەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هزری توندڕۆیی تەوەرێكی دیكەی ئەم دانیشتنە بوو“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com